بە ستایلێكی تازە فەرهاد بەزلە كلیپەكەی بڵاو دەكاتەوە
لە هەفتەی رابردوودا گەورە هونەرمەندی كوردستانی رۆژهەلات( فەرهاد بەزلە ) تازەترین بەرهەمی خۆی بلاوكردەوە، بەرهەمی ناوبراوی بەناوی (HÜR ) بە تەكینێكی تازەو پروفیشناڵانە لەلایەن گەورە دەرهێنەری كورد شورەشڤان كاری دەرهێنانی بۆ كراوە ، ئەمجارە فەرهاد بەزلە خۆی تێكست و ئاوازی ئەم بەرهەمی داناوە ،
(بەزلە) لە چەند ساڵی رابردوودا توانی ناوبانگێكی جیهانی بۆ خۆی پەیدا بكات ئەم ناوبانگەیش لە دوای ئەوەهات كە ئەو لە فێستیڤاڵی جیهانی (Big Apple Music Awards) وەك گۆرانیبێژێكی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەشداری كرد و وەك باشترین گۆرانیبێژی كورد بۆ ساڵی ٢٠١٥ هەڵبژێردراو دوای ئەوەیش بەهەمان شێوەو لە فێستیڤاڵێكی هاوشێوەدا بەناوی DAF Bama Music Awards وەك باشترین گۆرانیبێژ هەڵبژێردراوە.
شایانی باسە (بەزلە ) هونەرمەندێك رۆژهەڵاتی كوردستانە و بە رەچەلەك خەڵكی شاری كرمانشانە، یەكەمین ئەلبوومی گۆرانییشی كە بڵاوی كردەوە ئەلبوومی پەلاش بوو كە لەسەرانسەری جیهاندا پێشوازییەكی زۆری لێكرا. ئەوەی ئەو هونەرمەندەیش لە هونەرمەندانی دیكە جیا دەكات ئەوەیە كە دەتوانێ بە چەندین زمانی زیندووی جیهانی هەیە گۆرانی بڵێ و ئەزموونیشی هەیە، جگەلە مەیش فەرهاد بەزلە وەك باشترین هونەرمەندی كورد لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی بیگ ئەپڵ میوزیك ئەۆردز، بۆ ساڵی 2015 كە لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا ساز كرا، خەڵاتی باشترین هونەرمەندی كوردی بێبەخشرا.
دەتوانن لە رێگای ئەم لینکەوە گۆرانییەکە ببینن
https://vimeo.com/203316226