ئەنۆشكا هۆڵیۆد رەت دەكاتەوە

ئەنۆشكا هۆڵیۆد رەت دەكاتەوە
خانمە ئەكتەری ناسراوی بۆڵیۆد ئەنۆشكا شارما رایگەیاند كە تا ئێستا چەندین جار سیناریۆی پێشكەش كراوە بۆ بەشداریكردن لە چەند فیلمێكی جیهانی، بەڵام ئەو رەتی كردوونەتەوە و رازی نەبووە بەشدارییان تێدا بكات ئەمەش وەك رێزێك بۆ بۆڵیۆد.
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی هندۆستان تایمز رایگەیاند: پەلەی نییە لەوەی بۆڵیۆد تێپەڕێنێت و بگاتە ئاستی جیهانی و هەر كاتێك بە باشی زانی ئەوا رازی دەبێت، ئەنۆشكا هەروەها دەڵێ: ئەكتەر دەتوانێت لە هەر سینەمایەك كار بكات جا لە هۆڵیۆد بێت یان لە سینەمای كۆریا و تەنانەت لە سینەمای دەوروبەریشمان بێت، بەڵام ئەمە دەمێنێتە سەر ئەو رۆڵەی كە سەرنجت رادەكێشێت بە جۆرێك تێیدا بتوانی توانای خۆی دەربخەی وەك ئەكتەرێكی پیشەگەر.
شارمای تەمەن 28 ساڵ كە بە یەكێك لە ئەكتەرە هەرە سەركەوتووەكانی بۆڵیۆد دادەنرێت و خاوەن جەماوەرێكی زۆرە لە هیندستان و وڵاتانی عەرەبی، ستایشی هەر یەكە لە دیبیكا بادكۆن و بریانكا شۆپرا كرد كە بەم دواییە لە هۆڵیۆد بەشدار بوون و فیلمەكانیان سەركەوتوو بوون.
Top