شارۆخان پیاوێكی بە كوشتن دا

شارۆخان پیاوێكی بە كوشتن دا
شارۆخان كە بە شای بۆڵیۆد ناسراوە، هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادەی هاووڵاتییەكی ویلایەتی غۆجارتی هیندی دەربڕی كە لە وێستگەی شەمەندەفەڕی ناوچەكە گیانی لە دەستدا و هۆكاری مردنەكەشی بۆ شارۆخان گەڕێندرایەوە بە هۆی وەستانی شەمەندەفەڕەكەی لە وێستگەكە.
خان بە شەمەندەفەڕ گەشتێكی ئەنجامدا، بەم گەشتەش مشتومڕێكی زۆری نایەوە، چونكە كاتێك شەمەندەفەڕەكە لە وێستگەی غۆجارت وەستا و ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان كە لە وێ بوون كۆبوونەوەو روویان لە شەمەندەفەڕەكە كرد بۆ بینینی و لە ئاكامدا پیاوێكی بە تەمەن كە لە ناوچەكە ناسراوە كەوتە ژێر دەست و پێی خەڵكەكەو جەڵدەی دڵ لێیدا و لە ئەنجامدا هەر لەوێ گیانی لەدەستدا، بەم بۆنەیەوە شارۆخان بروسكەیەكی ماتەمێنی ئاراستەی خانەوادەكەی كرد و كاتێك گەیشتەوە دلهی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ پیاوێك گیانی لە دەستدا، سەرەخۆشی لە خانەوادەكەی دەكەم.
شارۆخان هەروەها وتی: تیمی ئێمە بەردەوام لەوێ بوون، ئەوەی روویدا كارەساتێكی ناخۆش بوو، بەداخەوە ئەم رووداوانە تائێستا روودەدەن، تیمەكەی ئێمە لە ناشتنی و پرسەكەیشی ئامادەبوون.
Top