كرێی خانووی شوكران چەندە؟

كرێی خانووی شوكران چەندە؟
خانمە ئەكتەری ناسراوی تورك شوكران و جانر ئەركینی هاوسەری كە ئەستێرەی یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵییە، دوای ئەوەی ژیانی هاوسەرییان پێكهێنا، روویان لە خانوویەكی نوێ لە ناوچەی رۆملی حەساری كرد بۆ ئەوەی لەوێ ژیانی داهاتوویان بەسەر بەرن.
خانووە نوێیەكەی شوكران و ئەركین لە سێ نهۆم پێكدێت و مانگانە كرێی خانووەكە بریتییە لە 45 هەزار لیرەی توركی، وەك خۆشەویستیی بۆ یانەی بێشكتاش كە پێشتر ئەركین یاری بۆ كردووە، تێكڕای خانووەكەی بە هەردوو رەنگی رەش و سپی رازاندۆتەوە كە هەمان رەنگی درێسی یانەی ناوبراوە، جگە لە رووی دەرەوەی خانووەكەی كەلوپەلی ناوەوەشی بە هەمان رەنگە، هەڵبژاردنی ئەم رەنگەش لەسەر پێشنیاری خۆی بووە، بەڵام شوكرانیش پێی رازی بووە، تەنیا تێچووی رازاندنەوەی بەشی ناوەوەی خانووەكەش بڕی 300 لیرەی توركی تێچووە.
شایەنی باسە دوای پێوەندییەكی خۆشەویستی دوورودرێژ لە نێوان شوكران و ئەركین لە مانگی رابردوو ئاهەنگی هاوسەرگیرییان گێڕا.
Top