قەڵای كەركوك زوهره عیشقی لە ئامێز دەگرێت
كلیپەكە ناوی هیجرانە و پێشتر لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان تۆمار كراوە. گۆرانییەكە، گۆرانییەكی كۆنی خاتوونی هونەرمەند فەتانە وەلیدییە، كە ئەم هونەرمەندە فارسە نوێ كردۆتەوە و هەر لە شاری سنە شوێنی نیشتەجێبوونی فەتانەی وەلیدی تۆماری كردووە. گۆرانییەكە لەلایەن فەرشید حیسامی كاری دابەشكردنی ئاواز و ژەنینی سەنتوری بۆ كراوە و هەروەها ئەو هونەرمەندانەی كە بەشداربوون بریتین لە سێ تار: عێرفان میرانی، كەمانچە: حەبیبوڵڵا محەمەدی، كەمان و چەلۆ: بەهرۆز ئاشناگەر، تونبەك و بندیر: ئەفشین خەرامانپور و كاری دەنگ و میكسیش، ستۆدیۆ هارمۆنی.
هەروەها كلیپی هیجران لەسەر قەڵای كەركوك لەلایەن هونەرمەند بڕوا تەها تەیفور كاری دەرهێنانی بۆ كراوە و له‌لایه‌ن ئیمان فه‌رمان و دانه‌ر هاوار كارى وێنه‌گرتنى بۆ كراوه و محه‌مه‌د سه‌فار كارى مۆنتاژ و هونه‌ر دیلۆن وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رهه‌م كاریان بۆ كردووه، نه‌جات به‌گزاده و شێروان سیروان كارى ڕووناكى كلیپیان بۆ كردووه و سه‌ید محه‌مه‌د كارى فۆتۆى ئه‌نجام داوه.
بە پێی لێداونی زوهره عیشقی بەمزانە كلیپی هیجران دەكەوێتە بەر دیدەی بینەران.