حەلیمە بوڵەند: زمانی پاراو مەرجی سەركەوتنی بێژەرە
سەبارەت بە تایبەتمەندییەكانی كچە راگەیاندنكاری سەركەوتوو حەلیمە دەڵێ: راگەیاندنكاری سەركەوتوو پێویستە خاوەن زانست و رۆشنبیرییەكی زۆر بێت و خێرا و خاوەن زمانێكی پاراو بێت كە بتوانێت كار لە بینەر بكات و بزانێت چۆن خۆی لەگەڵ بینەر و بارودۆخە جیاجیاكاندا بگونجێنێت، بێ ئەوەی شپرزە بێت، جگە لەمانە پێویستە خاوەن كاریزمایەكی كاریگەر بێت.
لەبارەی جیاوازی نێوان بێژەر و راگەیاندنكاریش دەڵێ: بێژەر ئەو كەسەیە كە بەرنامەیەك پێشكەش دەكات بە پشت بەستن بە ئامادەكار و دەرهێنەر بێ ئەوەی بتوانێت رایەكی دەربڕێت، یان دەست بخاتە نێو چوارچێوەی بەرنامەكەوە، كەچی بێژەر ئەو تەنیا ئەوەی پێی دەسپێردرێت، پێشكەشی دەكات، بەڵام ئەوەش نابێتە مایەی ئەوەی كە گرنگی نەدات بە لایەنی چۆنیەتی ئەداكردن و پێشكەشكردنی بە جوانترین شێوە.
حەلیمە بە پێكەنین و زەردخەنە ناسراوەو لەم بارەوە دەڵێ: من وام ئەگەر هەر شوێنێك جێبهێڵم هەست بە دووركەوتنەوەی من دەكرێت، زۆر رقم لە خەمۆكییە، هەروەها رقم لەو كەسانەیە كە دەبنە مایە بڵاوبوونەوەی خەمۆكی و حەز دەكەم لە هەر شوێنێك بم، خۆشی تێدا بڵاوبكەمەوە.