سلیینا بە دوای خۆشەویستییەوەیە
سەرچاوەیەكی نزیك لە سیلینا رایگەیاند دوای ئەوەی دڵنیا بووە لە چارەسەربوونی نەخۆشییە دەروونییەكەی ئێستا سیلینا بەنیازە دووبارە دەست بە ژیانی ئاسایی خۆی بكاتەوە لە هەموو روویەكەوە، سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند كە سیلینا بە دوای پێوەندییەكی نوێی خۆشەویستیدا دەگەڕێت و رەنگە تا ئێستا سەركەوتوو بێت لەو كارەیدا، چونكە بەر لە چەند رۆژێك لەگەڵ زە ویكندی ئەستێرەی ناسراوی ئەمریكا لە چەند شوێنێك و لە دیمەنی گەرمدا بینراون، ئەمەش نیشانەی بوونی پێوەندیی خۆشەویستی نێوانیانە، هەروەها چەند وێنەیەكیان بڵاوكرایەوە كە یەكتریان ماچ دەكرد، ئەمەش تا راددەیەك سوپرایز بوو بۆ جەماوەر و خۆشەویستانی سیلینا.
شایەنی باسە تا چەند مانگێك بەر لە ئێستا زە ویكند پێوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كچە نمایشكاری ناسراوی فەلەستینی بیلا حەدید هەبوو، بەڵام بەهۆی سەرقاڵییان بەكارەكانیانەوە ناچاربوون جیاببنەوە.