نرخی كاتژمێرەكەی لەمیس چەندە؟

نرخی كاتژمێرەكەی لەمیس چەندە؟
لە میانەی چالاكییەكانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی دوبەی بۆ فیلم، لۆك و شێوەی دەركەوتنی ئەستێرەی توركی تۆبا بۆیۆكستۆن سەرنجی هەموو لایەكی راكێشابوو، ئەویش نەك تەنیا بۆ ئەو پێچەیەی سەری پێ داپۆشیبوو، یان بۆ ئەو كراسە تەنكەی كە لەبەری كردبوو، بەڵكو گرنگیدانی رۆژنامەنووسان زیاتر بۆ ئەو كاتژمێرە جوان و گرانبەهایە بوو كە لە دەستی كردبوو.
لە میانەی فیستیڤاڵەكەدا كۆمپانیای (IWC)ی سویسری تایبەت بە بەرهەمهێنانی كاتژمێر، تۆبا وەك باڵیۆزی كۆمپانیای ناوبراو ئامادە بوو، لە ئاهەنگەكەدا تۆبا كە بە (لەمیس) ناسراوە كاتژمێرێكی كۆمپانیای ناوبراوی لە دەست كردبوو كە نرخەكەی (29300) دۆلاری ئەمریكی بوو و بە یەكێك لە نوێترین بەرهەمەكانی كۆمپانیاكە دادەنرێت، لەلایەكی دیكەوە هەر لە میانەی ئاهەنگەكەدا تۆبا ئامادە نەبوو باسی جیابوونەوەی خۆی لە ئەكتەری ناسراوی تورك ئەنوەر سایلاك بكات و تەنیا بۆ رۆژنامەنووسان وتی: (هەرچییەك بڵێم قسەكانی من بە شێوەیەكی جیاواز لێك دەدرێنەوە)، هەندێك لە سەرچاوەی هونەری ئەم قسەیان بە دان پێدانان بەبوونی چەندین گیروگرفت و جیابوونەوەیان وەسف كرد، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتۆتە ئاستی تەڵاق و جیابوونەوە بەشێوەیەكی رسمی كە بە ئاشكرا رایبگەیەنن.
Top