سەروەت و سامانی جورج مایكل دابەش دەكرێت
سەرچاوە هونەرییەكان پێشبینی ئەوە دەكەن كە جۆرج مایكل لە وسیەتنامەكەیدا بەشێك لە پارەكانی بۆ بلۆ بیلی كچی خانمە گۆرانیبێژ جیری هالویل و چەند دەزگایەكی خێرخوازی تایبەت بە منداڵان و چارەسەركردنی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە تەرخان كردبێت.
هەروەها بەشێكی پارەكانی بۆ خوشكەكانی میلانی و یۆدا و فادی فەوازی هاوڕێی و منداڵەكانی كوڕی مامی ئەندرۆی، لەبەر ئەوەی هیچ منداڵی نەبووە ئەو پارەیەی دەمینێتەوە و لە وەسیەتنامەكەیدا باسی نەكردوون دەبێتە موڵكی ئەو منداڵانەی لە ژیانی خۆیدا پەروەردەی كردوون ئەوانیش رۆمان و هارلی مۆن كیمبن، شایەنی باسە جۆرج مایكل كە بە یەكێك لە ئەستێرەكانی پۆپی جیهانی دادەنرێت و بە پادشای پۆپی بەریتانیا ناسراوە رۆژی 25/12/2016 لە ئەنجامی لاواز بوون دڵی لە تەمەنی 53 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد لە ماڵی خۆی.