دیبیكا شانازی بە كاركردن لە هۆڵیۆد دەكات

دیبیكا شانازی بە كاركردن لە هۆڵیۆد دەكات
خانمە ئەكتەری ناسراوی هیندی دیبیك بادۆكۆن رایگەیاند كە لە دڵەوە شانازی بەوەوە دەكات كە نوێنەرایەتی هیندستان دەكات لە كۆڕ و كۆبوونەوە هونەرییە نێودەوڵەتییەكان و بەشداری كردنی لە چەند فیلمێك لە هۆڵیۆد شان بە شانی ئەستێرە جیهانییەكان.
بادۆكۆن كە ئێستا سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمێكی ئەمریكییە بە ناوی xXx: The Return of Xander Cage كە بڕیار وایە لەم مانگەدا نمایش بگرێت رایگەیاند: پێویستە لەسەر هەموو ئەكتەرانی بۆڵیۆد كە كۆڵ نەدەن و واز لە خەونی بە جیهانی بوون نەهێنن و كاری جددی بۆ بكەن، هەر لەم بارەوە كاتێك رۆژنامەنووسان دەربارەی هەستی پرسیاریان لێیكرد وتی: من زۆر زۆر دڵخۆشم ئەمە یەكەم فیلمەكانمە لە هۆڵیۆد، هەرچەندە من زۆر زوو توڕە دەبم، بەڵام هەست بە جۆش و خرۆشێكی زۆر دەكەم، ئەمڕۆ سەرەتای كاروانی منە، هیوادارین بە زووترین كات فیلمە ئەمریكییەكەم بێتە هیندستان و جەماوەرەكەم لێی بێبەش نەبێت.
دیبیكا زیاتر سەبارەت بە یەكەم كاری خۆی لە هۆڵیۆد وتی: ئەم فیلمە لە هیندستان نمایش دەكرێت من دڵنیام بە هۆی ناوەڕۆكی فیلمەكە بە دڵیان دەبێت، هەروەها فیلمێكی ئەكشن و سەركێشیی زۆرە كە بە دەگمەن لە فیلمە هیندییەكان دەیبینین.
فیلمەكە لە دەرهێنانی دی جی كارۆسۆیە و هەریەكە لە ئەكتەران دونی وین، سامویل جاكسۆن، تۆنی جا، نینا دۆبریف، رۆنی رۆز، رۆری ماكان، كریس وۆ و ئاریانا جوتیریز بەشداریی تێدا دەكەن.
Top