دیبیكا شانازی بە كاركردن لە هۆڵیۆد دەكات
بادۆكۆن كە ئێستا سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمێكی ئەمریكییە بە ناوی xXx: The Return of Xander Cage كە بڕیار وایە لەم مانگەدا نمایش بگرێت رایگەیاند: پێویستە لەسەر هەموو ئەكتەرانی بۆڵیۆد كە كۆڵ نەدەن و واز لە خەونی بە جیهانی بوون نەهێنن و كاری جددی بۆ بكەن، هەر لەم بارەوە كاتێك رۆژنامەنووسان دەربارەی هەستی پرسیاریان لێیكرد وتی: من زۆر زۆر دڵخۆشم ئەمە یەكەم فیلمەكانمە لە هۆڵیۆد، هەرچەندە من زۆر زوو توڕە دەبم، بەڵام هەست بە جۆش و خرۆشێكی زۆر دەكەم، ئەمڕۆ سەرەتای كاروانی منە، هیوادارین بە زووترین كات فیلمە ئەمریكییەكەم بێتە هیندستان و جەماوەرەكەم لێی بێبەش نەبێت.
دیبیكا زیاتر سەبارەت بە یەكەم كاری خۆی لە هۆڵیۆد وتی: ئەم فیلمە لە هیندستان نمایش دەكرێت من دڵنیام بە هۆی ناوەڕۆكی فیلمەكە بە دڵیان دەبێت، هەروەها فیلمێكی ئەكشن و سەركێشیی زۆرە كە بە دەگمەن لە فیلمە هیندییەكان دەیبینین.
فیلمەكە لە دەرهێنانی دی جی كارۆسۆیە و هەریەكە لە ئەكتەران دونی وین، سامویل جاكسۆن، تۆنی جا، نینا دۆبریف، رۆنی رۆز، رۆری ماكان، كریس وۆ و ئاریانا جوتیریز بەشداریی تێدا دەكەن.