كچەكەی فەیروز بەرگری لە دایكی دەكات

كچەكەی فەیروز  بەرگری لە دایكی دەكات
رۆژنامەی (سەفیر)ی لوبنانی بڵاوی كردەوە كە دادگایەكی لوبنانی بڕیاریداوە فەیروزی خانمە هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی سزا بدات بە پێدانی بڕی زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بە سێ كەس لە لوبنان و ئەمریكا بەهۆی ناكۆكییەكی نێوانیان دەربارەی سازكردنی ئاهەنگێكی گەورە لە ناوچەی كونیتیكت لە ئەمریكا.
لەم بارەوە خانمە دەرهێنەری لوبنانی ریما رەحبانی كە كچی (فەیروز)ـە، بێدەنگی خۆی شكاند و ئەم كێشەیەی بە فیلمێكی ئەمریكی – ئیسرائیلی وەسف كرد. ریما لە ئەكاوەنتی خۆی لەفەیسبووك نووسیویەتی: ئەمە فیلمێكی ئەمریكی- ئیسرائیلی درێژە، لە ئەمریكا نەبێت لە هیچ شوێنێكی دیكە درووست نابێت، هەتا نەیبینن نازانن چەند ئاشكرایە كە چۆن درووستكراوە؟
ریما هەروەها دەڵێت: كاتێك ئێمە لە ئەمریكا ئاهەنگمان پێشكەش دەكرد، لەناكاو كەسێك دەركەوت كە ئێمە نایناسین و لە ژیانماندا نەمانبینیوە و پێی وتین من بەڵێنم پێدراوە كە فەیروز لەگەڵ خۆ ببەم بۆ ئەمریكا بۆ سازكردنی ئاهەنگێك بێ ئەوەی بزانین ئاهەنگی چی و چۆن و بۆچی و بۆ كێ و بەپێی چ بەڵێنێك؟ ئەمانە هەموویان درۆ بوون درووستی كردن و تەنیا خۆی دەزانێت.
لەكۆتاییدا ریما دەڵێ: ئێستا كە ئێمە لەكۆتاییەكانی 2016داین دووبارە دەركەوتۆتەوەو فیلمەكە دووبارە دەكاتەوە، بەڵام ئێمە دڵنیاین كە دادگای لوبنانی دەتوانێت راستییەكان دەربخات و حوكمی راست دەربكات.
Top