ناوی كوڕەكەی كارینا هندۆسەكان نیگەران دەكات

ناوی كوڕەكەی كارینا  هندۆسەكان نیگەران دەكات
ساڵی پار خانمە ئەكتەری ناسراوی هیندی كارینا كاپوور ژیانی هاوسەری لەگەڵ سەیف عەلی خان پێكهێنا و بەر لەچەند رۆژێك كوڕێكیان بوو و ناویان نا تەیمور خان، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ناوی كوڕەكەی بەشێك لە راگەیاندنەكانی هیندستان بەتایبەتی هندۆسەكان خۆشییەكانیان لێی تاڵ كرد.
راگەیاندنەكان بەتایبەتی ئەوانەی سەر بە هیندۆسە توندڕەوەكانن هێرشێكی توندیان كردە سەر كارینا بەهۆی ناوی كوڕەكەیەوەو رایانگەیاند كوڕەكەی كارینا (تەیمور خان)یان بە بیر دەهێنێتەوە كە یەكێكە لە سەركردە موسڵمانەكان گوایە رۆڵی هەبووە لە لەناوبردنی ژمارەیەكی زۆری هندۆسەكان لەو جەنگانەی لە نێوان موسڵمان و هندۆسەكان روویانداوە، بۆیە هندۆسەكان زۆر هەستیارن بەم ناوە و تا راددەیەكی زۆر تووشی شۆك بوون لەو كارەی كارینا و هاوسەرەكەی.
لەلایەكی دیكەوە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریی ئەو هێرشەی میدیا هندۆسەكان كارینا و سەیف رایانگەیاند كە ئەم ناوە هیچ باكگراوەندێكی مێژوویی نییە كە پێوەندی بە ئایینەوە هەبێت، بەڵكو هەردووكیان ئەم ناوەیان پێ باش بووە و هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە ئێمە خۆمان بە ئەكتەری هەموو هیندییەكان دادەنێین بەبێ جیاوازی .
شایەنی باسە بەهۆی ناوبانگی كاریناو هاوسەرەكەی میدیاكانی هیندستان گرنگییەكی زۆریان بەم بابەتە داوە، بەتایبەتی دوای راگەیاندنی ناوی كوڕەكەیان.
Top