حەسنا مەتەر سەری ساڵی نوێی له كوردستان به‌رێكرد
ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێی هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ر به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له چێشتخانه‌ی تاج به‌رێوه‌چوو، له‌م ئاهه‌نگه كه به سه‌رپه‌رشتی مایسترۆ سینان ئه‌لشێخ و تیپه میوزیكه‌كه‌ی بوو، حه‌سنا مه‌ته‌ر به سلاوێك بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و گۆرانی (حیوا رجال الپێشمهرگه) ده‌ستی پێكرد، چه‌ندین گۆرانی مێجانا و قدودوی حه‌له‌بی و گۆرانی شایی كوردی چڕی، كه ئاماده‌بووانیش به شایی به‌شدارییان كرد.
هه‌روه‌ها له‌مشه‌وه، هونەرمەندی لاتفی لیندا لین به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌ی كرد‌و نیو كاتژمێر گۆرانی به زمانی ئینگلیزی گوت.
جێی باسە، لە ئێستادا هونەرمەند حەسنا مەتەر زۆربەی كاتەكانی لە شاری هەولێر بەسەر دەبات و خەریكی چالاكی هونەرییە، هەروەها لە ئێستادا كار بۆ بەرهەمێكی نوێ دەكات لەگەڵ كەریم عیراقی شاعیر كە باس لە جوانی كوردستان دەكات. ماوەیەك پێش ئێستا حەسنا مەتەر گۆرانییەكی بۆ پێشمەرگە بە زمانی عەرەبی بڵاوكردەوەو لە زۆربەی كەناڵەكان پەخش كرا، هەروەها لە یوتیوب زۆرترین بینەری هەبوو.