سیلینا یەكەمە

سیلینا یەكەمە
جاران تەنیا لەفرۆشتنی بلیت و ژمارەی ئامادەبوونی ئاهەنگ و كۆنسێرتەكان ئاستی گۆرانیبێژان و ئەكتەران و خۆشەویستیی جەماوەر بۆیان دیاری دەكرا، بەڵام لەئێستا خەریكە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش دەبنە سەنگی مەحەك بۆ ئاستی هونەرمەندان بەتایبەتی فەیسبوك وئەنستگرام، هەر لەم بارەوە كچە ئەستێرەی جیهانی سیلینا گۆمێز پلەی یەكەمی بەدەستهێنا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام. سیلینا بە پلەی یەكەم هات لەبەدواداچوونی هەواڵەكانی لەلایەن جەماوەریەوە دوای ئەوەی لە ساڵی 2016 زیاتر لە (103) ملیۆن كەس چاودێری كۆمێنت و هەواڵەكانیان كرد لەسەر تۆڕی ئەنستگرام، بەمەش سیلینا بە پێش تایلۆر سویفت كەوت كە هەڵگری نازناوەكە بوو لە ساڵی 2015 و ئەم ساڵیش تەنیا 93.6 ملیۆن كەس چاودێری هەواڵ و چالاكی و ڤیدیۆكانی كردبوو. لە ئەمساڵدا سیلینا زۆرترین لایكی كۆ كردبۆوەو هەشت وێنە لە دە وێنە یەكەمەكان بوون، هەروەها 7 لە تۆمارە وێنەییەكانی زۆرترین بینەریان هەبوو لەئەنستگرام، هەرچەندە بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشییەكی تووشی خەمۆكی ببوو لەماوەی رابردوودا لەئەنستگرام دووركەوتبۆوە، چونكە خەریكە وەرگرتنی چارەسەر بوو، بەڵام دواتر دەستی بە چالاكییەكانی كردەوە.
Top