هاوسەرەكەی جیزیم لەكارە هونەرییەكانی رازییە

هاوسەرەكەی جیزیم لەكارە هونەرییەكانی رازییە
لەئاهەنگێكی تایبەتدا كە بۆ خۆیان لەكەنارێكی دەریای شاری ئەستەنبول رێكخستبوو، كچە ئەكتەری ناسراوی توركی جیزیم كاراكا و بیزنسمانی ناسراوی تورك كەمال ئەكمیكتشی دوای پێوەندی خۆشەویستی نێوانیان كە زیاتر لە ساڵێكی خایاند بە فەرمی پێوەندیی هاوسەرگیریی خۆیان راگەیاندو راستەوخۆ لەتۆڕی كۆمەڵایەتی سناپ چات وێنەكانیان بڵاوكردەوە.
بەر لە ساڵێك ئەم دوانەیە بڕیاریاندابوو ژیانی هاوسەری پێكبهێنن، بەڵام دواتر رای خۆیان گۆڕی و پرۆسەكەیان دواخست، تاكو ئەم جارە بڕیاریاندا و تەنانەت كاتی ئاهەنگەكەشیان دیاریكردووە، بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان پێوەندیی نێوانیان بە بەهێزترین پێوەندی خۆشەویستی نێوان كەسایەتییە ناسراوەكانی توركیا دادەنرێت، چونكە ساڵ و نیوێكی خایاند بێ ئەوەی هیچ جۆرە ناكۆكییەك لە نێوانیاندا درووست بێت سەرەڕای ئەوەی كە جیزیم لە كارە هونەرییەكانیدا بەشداری لە چەندین دیمەنی ورووژێنەر و سەرنجڕاكێشدا كردووە بەتایبەتی لەگەڵ ئەكتەری ناسراو باریش كیلیتش لە فیلمی رۆمانسی (احبك یا رجل) كە لە كۆتایی فیلمەكەدا گیان لە دەست دەدات.
شایەنی باسە لەنێو ئەكتەرو كەسایەتییە ناسراوكانی توركیا بە هۆی دیمەن و گرتە ورووژێنەرەكانەوە چەندین پێوەندی خۆشەویستی كۆتایی پێهاتووە، بۆیە سەركەوتنی ئەم پێوەندییە بە كارێكی دەگمەن دادەنرێت.
Top