جیجی حەداد بە رەگەزپەرستی تۆمەتبار دەكرێت
ویبسایتە جیهانییەكان ئەم رەفتارەی جیجییان بە هۆكارێك بۆ هەڵگیرساندنی ئاگری رەگەزپەرستی لە ئەمریكا وەسف كرد، چونكە لە ئاهەنگەكەدا جیجی كراسێكی سووری سەرنجڕاكێشی لەبەر كردبوو وەك ئەوەی هاوسەری ترەمپ لە كاتی كاركردنی وەك نمایشكارێكی جلوبەرگ لەبەری دەكرد، بەر لەوەی ژیانی هاوسەریی لەگەڵ ترەمپ پێك بهێنێت.
جگە لەمە جیجی لە ئاهەنگەكەدا چەند وتەیەكی میلانیای دووبارە كردەوە كە لە میانەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكادا بەردەوام لە ئاهەنگ وكۆبوونەوەكاندا دەیگوت و ئەو كات میلانیا بەوە تۆمەتبار كرا كە وتەكانی میشێل ئۆباما دووبارە دەكاتەوە، لەوانەش : (هاوسەرەكەم خۆش دەوێت، باراك ئۆباما و هەردوو كچەكەم مالیا و ساشا).
جیجی چەندین جار بە پێكەنین و گاڵتەجاڕییەوە ئەم رستانەی دووبارە كردەوەو لەكاتی گوتنەوەشیدا بەشێوەیەك دەیگوت كە زۆر لە كۆچبەرەكانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا دەچوو كە روویان لە ئەمریكا كردووە و میلانیاش یەكێكە لەوان.