میریام كلینك داوای وەزارەتێك دەكات
بەم دواییە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان میریام رایگەیاند كە بێ ئەوەی هۆكارێكی دیاریكراو هەبێت، ناویان سڕیوەتەوە و نووسیویەتی: لەبەر ئەوەی بەبێ هۆكار ناوی منیان سڕیوەتەوە، بۆیە داوای قەرەبووكردنەوە دەكەم بە پێدانی وەزارەتێك لە حكومەتی لوبنان، میریام خۆی بە شایەنی ئەو وەزارەتە دەزانێت و پێیوایە دەتوانێت زۆر سەركەوتووانە هەر پۆستێكی وەزاری بەڕێوەبەرێت ئەگەر پێی بسپێردرێت و دڵنیایە كە رێژەیەكی زۆری لوبنانییەكان لەم كارەدا پشتگیریی دەكەن.
لەلایەكی دیكەوە میریام توڕەیی خۆی دەربڕی كاتێك عادل كەرەمی هونەرمەند و پێشكەشكاری بەرنامەی (هیدا حكی) بە گاڵتەجاڕییەوە باسی كردبوو و لەم بارەیەوە وتی: من دژی ئەو جۆرە بەرنامانە نیم، بەڵام ناكرێ بەشێوەیەك بێت كە كەسانی دیكە بەبێ هۆ بریندار بكات و لە ئاستیان كەم بكاتەوە.