مادۆنا: وازناهێنین و لەخەبات دژی ترەمپ بەردەوام دەبین

مادۆنا: وازناهێنین و لەخەبات دژی ترەمپ بەردەوام دەبین
دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا و سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپی پاڵێوراوی كۆمارییەكان، ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی و جیهانی مادۆنا كە بەسەر سەختی پاڵپشتیی هیلاری كلنتۆنی دەكرد، لەكۆمێنتێكدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رایگەیاند: ئەمە ئاگرە، ئایا كەس ئەمە دەبینێت؟ نا بۆ خۆبەدەستەوەدان، كۆڵ نادەین.
لەئاهەنگێكدا كە لە میانەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن لە شاری نیۆیۆرك بۆ پاڵپشتی كردن لە هیلاری رێكخرا بوو، مادۆنا وەك سوپرایزێك لە ئاهەنگەكە دەركەوت و ژمارەیەك لە گۆرانییە بەناوبانگەكانی پێشكەش كرد و دووپاتی كردەوە كە یەكێكە لەوانەی كە زۆر بە سەرسەختی پاڵپشتی لە هیلاری دەكات و هەر لە ئاهەنگەكەدا وتی: لێرەوە بە ئاشكرا پێتان دەڵێم من دەنگ بە هیلاری دەدەم و بە هەموو هێز و توانایەكم هەوڵ دەدەم سەربكەوێت و ببێتە سەرۆكی داهاتوو ئەمریكا، بۆیە تكات لێدەكەم لە دڵەوە دەنگ بدە، بە عەقڵ و بە رۆحت دەنگ بدەن و ئەو وڵاتە بپارێزە.
شایەنی باسە لەمیانەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكا مادۆنا بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی نیمچە رووتی خۆی بەشداریی لە هەڵمەتەكانی پاڵپشتی كردن لە هیلاری كلنتۆن دەربڕی، سەرەڕای پاڵپشتی كردنی مادۆنا و ژمارەیەكی دیكە لە ئەستێرە ناسراوەكان وەك كاتی بیری و چەندانی دیكە كە خاوەن جەماوەرێكی زۆرن لە ئەمریكا پاڵپشتی خۆیان بۆ هیلاری دەربڕیبوو، بەڵام لە كۆتاییدا دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوت و بوو بە سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا.
Top