شەیما عەباسی: لە وڵاتی ئێمە گرنگیی زیاتر بە هونەرمەندانی بیانی دەدرێت
لە لێدوانێكیدا بۆ گوڵان شەیما دەربارەی تێڕوانینی كۆمەڵگە بۆ هونەر و هونەرمەندان دەڵێ: ئێستا لە كۆمەڵگەكانی هاوشێوەی ئێمەدا كۆمەڵگە تێڕوانینێكی نەرێنیی بۆ هونەر هەیە و پێموانییە ئەم تێڕوانینە بە ئاسانی بگۆڕێت، بەڵام تێڕوانینی خەڵك بە گوێرەی ئاستی تێگەیشتن و رۆشنبیرییان دەگۆڕێت، بۆیە هەندێكیان وەك هونەرمەند سەیری ئێمە دەكەن، بەڵام هەندێكی دیكەیان بە سووك و سەرەڕۆ لە ئێمە دەروانن، بەداخەوە لە وڵاتی ئێمە ئەوەندەی گرنگی بە هونەرمەندانی بیانی دەدرێت بە ئێمە نادرێت.
سەبارەت بە ململانێی نێوان شانۆ و سینەما لە مەغریب دەڵێ: هونەر بە بەهرە دەست پێدەكات و بە خوێندن كۆتایی دێت، ئەكتەر دەتوانێت پەرە بە تواناكانی خۆی بدات و سوود لە هەڵەكانی رابردووی ببینێت، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی مەرج خوێندن ببێتە هۆی ئەوەی ببیت بە هونەرمەندێكی سەركەوتوو، چونكە زۆر كەس هەن كە لە بواری هونەریدا بڕوانامەی زۆر بەرزیان هەیە و كەسیش نایانناسێت و بەپێچەوانەش راستە.