نەسلیهان ئەتاگول: ئەو رۆڵانەی دەیانبینم رەنگدانەوەی كەسایەتی منن

نەسلیهان ئەتاگول:  ئەو رۆڵانەی دەیانبینم رەنگدانەوەی كەسایەتی منن
زۆر لە رەخنەگرانی بواری نواندن لە وڵاتی توركیا لەسەر ئەوە كۆكن كە نەسلیهان ئەتاگولی ئەستێرەی درامای توركی یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە لە داهاتوودا دەبێتە ئەستێرەیەكی بێ ركابەر لە نێو ئەستێرەكانی نواندن لەو وڵاتە ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە تەمەنێكی زوودا هاتۆتە نێو بوارەكەو چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە و خاوەن جوانییەكی سروشتییە ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە رۆڵەكانیدا سەركەوتووە.
لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (سیدتی) نەسلیهان دەڵێ: لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە من عاشقی نواندن بووم و هەمیشە بە دایك و باوكم دەگوت من دەبم بە ئەكتەر، لە تەمەنی 13 ساڵیدا دایكم منی بردە ئاژانسێك كە تایبەت بوو بە دۆزینەوەی ئەو كەسانەی دەیانەوێ بێنە نێو بواری نواندنەوە و لە یەكەم چاوپێكەوتندا وەرگیرام و رۆڵێكم پێ سپێردرا لە زنجیرەی (الأوراق المتساقگە) و توانیم تێیدا سەركەوتوو بم.
سەبارەت بە كاریگەری ژیانی ئاسایی لەگەڵ ئەو رۆڵانەی كە دەیبینێت نەسلیهان دەڵێ: رۆڵەكانم 99% رەنگدانەوەی كەسایەتی منن، چونكە من كەسێكم ژیانم خۆشدەوێ و حەز دەكەم هەمیشە ئاسوودە بم، بۆیە سروشتی ژیانی خۆم دەخەمە نێو رۆڵی ئەو كەسایەتییەی كە پێم دەسپێردرێ ئەمەش بۆ سەركەوتنی كارەكەی، ئەمەش هۆكاری سەرەكییە بۆ ئەو خۆشەویستییەی كە جەماوەر بۆ رۆڵەكانی من هەیانە.
سەبارەت بە دابەشكردنی كاتی خۆیشی دەڵێ: من كاتم زۆر كەمە، بەڵام لە پشووی هەفتانە و ساڵانەدا هەوڵ دەدەن زۆرترین كات لە ماڵەوە بم و گوێ لە گۆرانی بگرم و وەرزش ئەنجام بدەم، هەروەها حەز دەكەم ئەگەر كاتم هەبێت كتێبیش بخوێنمەوە.
Top