شایلین بەشداری لە شۆڕشی پاراستنی ژینگەدا دەكات
ئەم جارەیان چەند ئەكتەرێكی دیكەش یاوەری شایلینیان دەكرد، لەوانە جادین سمێسی كوڕی ئەستێرەی سینەمایی وێل سمێس كە پشتگیری لە بیرۆكەی نەهێشتنی ئەو جۆرە ماددانە دەكات كە زیان بە زەوی دەگەیەنن، هەروەها هەر یەكە لە سۆزان ساراندۆنی خاوەنی خەڵاتی ئۆسكار و مارك رافالۆ كە ئەوانیش بە چالاكوانانی بواری ژینگەپارێزی ناسراون.
پێشتر شایلین لەلایەن پۆلیسی ویلایەتی داكۆتا دەستگیر كرابوو لەكاتی قسەكردنی بۆ زیاتر لە 200 كەس كە بەشداری خۆنیشاندانێكیان كردبوو كە راستەوخۆ لە رێگای فەیسبوك لایف دەگوازرایەوە دژی كێشانی بۆڕییەك كە دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، دوای دەستگیركردنی پۆلیس رایگەیاند كە شایلین یەكێكە لەو 27 كەسەی دەستگیر كرابوون بەتۆمەتی پێشێلكردنی مافی موڵكی خەڵكی، بەڵام دواتر ئازادكران.