هەژاری زەهاوی لە شاشەكانی یۆنان نیشان دەدرێت
هونەرمەندی دەفژەنی كورد هەژاری زەهاوی لەبارەی كۆنسێرتەكەوە گوتی:" ئەو كۆنسێرتەمان لە تەلەفزیۆنی alpha.tv كەیەكێكە لە تەلەڤزیۆنە بەنێوبانگەكانی بواری میوزیك لە یۆنان لەگەڵ دوو برای میوزیكژەنی بەنێوبانگی یۆنان ماتایۆس و كۆنستەنتینۆس تۆسەدۆرایس تۆمار كرد ، من وەك ژەنیارێكی كورد لەگەڵ شەش ژەنیاری دیكەی شوێنە جاوازەكانی یۆنان میوان بووم،كۆنسێرتەكەش لە كۆتایی ئەو مانگە لە كەناڵی alpha.tv نیشان دەدرێت.
زەهاوی زیاتر گوتی:" بۆ من جێگەی خۆشحاڵی بوو كە بە جلی كوردی و دەفی كوردیەوە بەشداری ئەو كۆنسێرتەم كرد،پێشكەشكاری پرۆگرامەكە بە جۆشەوە منی وەك ژەنیارێكی كورد ناساند و بۆ بینەرانی تەلەڤزیۆنی alpha.tv گوتی:" ئەمڕۆ ئەو هونەرمەندە كوردەمان لەگەڵە لە كوردستانەوە،كوردەكان كە ئێستا یەكێكن لە گرنگترین میللەتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوین كە داوای سەربەخۆیی خۆیان دەكەن.