سەنیم بە گەنجی لە پیربوون دەترسێ
ئەو ئەستێرە توركە كە بە (شوكران) ناسراوە ئەوەی ئاشكرا كرد كە بە هۆی بەشداری كردنی لە چەندین كاری هونەریدا پێستی تووشی مەترسییەكی زۆر هاتۆتەوە و لەم بارەیەوە وتی: خۆدانە بەر رووناكی بلاجتكۆرەكان لە ماوەی زیاتر لە 12 كاتژمێر بە مكیاژێكی زۆرەوە پێستی ماندوو دەكات، لە هەمان كاتدا هەرەشەی پیر بوون لە پێست دەكات ئەگەر ئاگاداری نەبین و بە وردی چاودێری نەكەین ئەویش لە رێگای ئەو كرێمانەی كە لە ماددەی سروشتی و بێ ماددەی كیمیاوی درووستكراوە، هەروەها پێویستە بۆ ماوەیەكی زۆر بخەوین.
هەر لەم بارەوە سەنیم دەڵێ: من بە شێوەیەكی بەردەوام هەفتانە سێ رۆژ مەشقی وەرزشی ئەنجام دەدەم و هەوڵ دەدەم مانگانە یەك جار پێستیم پاك بكەمەوە، هەروەها رۆژانە بەر لە نووستن مكیاژی دەم وچاوم پاك دەكەمەوە و تەنیا لەو كاتانەدا مكیاژ دەكەم كە پێویستم پێی بێ لەوانەش كاتی وێنەگرتن، بۆ ئەوەی رێگا بە پێستی لەشم بدەم كە بە ئاسانی ئۆكسجین وەربگرێت، سەرەڕای ئەمەش رۆژانە بەر لە نووستن ئەو كرێمانە بەكاردەهێنم كە لە ماددەی سروشتی درووستكراوە.