دیانا حەداد نهێنییەكی خۆی ئاشكرا كرد
دیانا لەو بارەیەوە زیاتر وتی: بەر لە مانگ و نیوێك كەسایەتییەكی عەرەبی كە ناسراوە و خاوەن پێگەیەكی بەهێزە داوای منی لە خانەوادەكەم كرد، بەڵام ئەوەی راستی بێت، من ئەو بابەتەم بە خەیاڵدا نەهاتووەو لە ئێستادا ئامادە نیم بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بچمەوە نێو ژیانی هاوسەری، ئێستا تەنیا گرنگی بە پەروەردەكردنی كچەكەم دەدەم.
دیانا كە بە (برنسیسە) ناسراوە، لە دیمانەیەكی لەگەڵ گۆڤاری (سیدتی) وتی: من لە ژیانی بێ پیاو راهاتووم، كاتێكیش ئافرەت ماوەیەكی زۆر بەو جۆرە ژیان بەسەر بەرێت، زۆر زەحمەتە جارێكی دیكە پیاوێك بێتە نێو ژیانیەوە، بەتایبەتی ئەو ئافرەتانەی كە پێشتر ئەزموونی هاوسەرییان هەبووە، ئێستا گرنگی بە ژیانی كچەكانم دەدەم و بە هەموو شتێكی دەزانم، ئێستاش ئەوان گەورە بوون و زەحمەتە بوونی پیاوێك لە ژیانماندا قبوڵ بكەن. بەڵام ئامادە نەبوو ناوی ئەو كەسایەتییە ئاشكرا بكات كە داوای پێكهێنانی ژیانی هاوبەشی لێكردووە.
دەربارەی سیفاتی ئەو پیاوەش كە خۆشی دەوێ، دیانا وتی: جوانی روخسار بۆ من زۆر گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە خاوەن كەسایەتی بێت، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی من پیاوی رەشتاڵەم لا پەسەندترە لە پیاوێكی سپی و مو زەرد.