سەحر قورەیشی شاجوانی سێلفی

سەحر قورەیشی شاجوانی سێلفی
سەحر قورەیشی یەكێكە لەخانمە ئەكتەر ناسراوەكان و هەرچەندە لە ساڵی 1987 لەدایكبووە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش توانیویەتی شوێنی خۆی لە نێو ئەستێرەكانی بواری نواندن لە ئێراندا بكاتەوە، بەتایبەتی دوای سەركەوتنی لە رۆڵی (یەڵدا) لە زنجیرە درامای (دڵنەوازان)، هەروەها رۆڵی لە فیلمی (ساتێك قەرەباڵغی) و چەندین فیلمی دیكە هەبووە.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی بۆ بینینی رۆڵی یەڵدا سەحر دەڵێ: چەندین كەس پاڵێوراو بوون بۆ بینینی ئەم رۆڵە، بەڵام بە هۆی ئەوەی سیما و روخسارم گونجاوتر و نزیك بوو لەوەی دەرهێنەر دەیویست، بۆیە منی هەڵبژارد و پێی گوتم كەسێكم دەوێ بۆ ئەم رۆڵە كە لە یەك كاتدا سیمای بێتاوانی و كەسایەتییەكی نەرێنیی هەبێت، ئەمەش لە سیمای تۆدا بەدی دەكەم، بۆیە منیش هەموو هەوڵێكمدا ئەو رۆڵە بە جوانی ببینم، چونكە ناوبانگ بەلای منەوە گرنگ نییە، بەڵكو ئامانجی من رازیكردنی جەماوەر و خۆشەویستی منە بۆ كارەكەم و لەو پێناوەشدا هەموو تواناكانم دەخەمەگەڕ.
بە هۆی ئەوەی كە سەحر یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە كاتێكی زۆر لە بەسەركردنەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەتی ئەنستگرام بەسەر دەبات و لە پەیوەندییەكی بەردەوامدایە لەگەڵ جەماوەر و وێنەی نوێ بڵاودەكاتەوە لە ئێران بە (شاجوانی سێلفی) ناسراوە.
Top