بەلقیس لە كێشەكانی ئافرەتان دەكۆڵێتەوە
لەم بارەیەوە بەلقیس لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و رایگەیاند: هەوڵمانداوە سەرەتا یارمەتی ئەو ئافرەتانە بدەن كە لە قۆناغە سەرەتاییەكانی بازرگانیدان بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەین كە شوێنی خۆیان مسۆگەر بێت لە بازاڕی كاردا، هەر بەم بۆنەیەوە لە ماوەیەكی زوودا پرۆژەیەكی گەورە لەسەر ئەرزی واقیع رادەگەیەنم، نازناوەكان بۆ من گرنگ نین،جێبەجێكردنی پرۆژەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوود گەیاندن بە خەڵك بەتایبەتی بە ئافرەتان زۆر زۆر گرنگترە، با نازناوەكان بۆ ئەو كەسانە بێت كە دڵیان پێی خۆش دەبێت و تا ئێستا هیچ كارێكی ئەرێنییان ئەنجام نەداوە.
بەلقیس زیاتر دەربارەی پرۆژەكەی وتی: بیرۆكەیەكی جوانم لە مێشكدابوو خۆم و هاوسەرەكەم لەگەڵ جێبەجێی دەكەین لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكانیش قسەما ن كردووە ئەوانیش بیرۆكەكیان پێ باش بوو و ئەگەر سەركەوتوو بووین تێیدا ئەوا بە دەیان ئافرەت سوودی زۆری لێ دەبینن.