سامان شەوكەت بە (لـــــێمگەڕێ) دەگەڕێتەوە
لەم بارەیەوە سامان بە گوڵانی راگەیاند: بە هۆی بارودۆخی ئێستای كوردستان ماوەی دوو ساڵە هیچ كارێكی نوێم پێشكەش نەكردبوو و خۆیشم هەستم بەو دابڕانە دەكرد،بۆیە بڕیارمدا بەرهەمێكی نوێ پێشكەش بە جەماوەرەكەم بكەم بریتییە لە گۆرانییەكی سنگڵ بە شێوەزاری سۆرانی، ئەم گۆرانییە بە ناوی (لێمگەڕێ)یە كە لە تێكست و ئاوازی خۆمە و كاری دەنگیشی لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، ئەم گۆرانییە بە رێتمی خێرایە و یەكێكە لە گۆرانییەكانی ئەلبوومە تازەكەم.
سامان ئەوەشی راگەیاند كە گۆرانییەكەی بە كلیپیش تۆمار كردووە لە وڵاتی كرواتیا لە لایەن گروپێكی پرۆفیشناڵی ئەوروپی و لە دەرهێنانی هێمن ئەحمەد كۆییە و دوای ماندووبوونێكی زۆر لە رۆژانی داهاتوو دێتە بەر دیدی بینەر و جەماوەرەكەم و هیوادارم جێگای رەزامەندییان بێت و قەرەبووی ئەو دوو ساڵەی بێ بەرهەمیم بكاتەوە، چونكە ئەم گۆرانییە بە تەواوی جیاوازە لە كارەكانی پێشووم.
هونەرمەندی لاو سامان شەوكەت ئێستا لە ئەوروپا نیشتەجێیە و تا ئێستا چەندین بەرهەم و كلیپی پێشكەش كردووە.