فاتیمە غەدان: هونەر و نمایشكاری جلوبەرگ و شاجوان پەیوەندییان پێكەوە هەیە
دەربارەی پێشبڕكێی شاجوانی دەڵێ : من خولیای هونەر و نمایشكاریی جلوبەرگم ئەمانەش پێوەندییەكی راستەوخۆیان بە شاجوانییەوە هەیە، بەڵام پێشبڕكێی شاجوانی چەند رێنماییەكی تایبەتی هەیە پێویستە جێبهجێ بكرێن.
لە بارەی ئەو ئاستەنگانەی رووبەووری ئافرەتان دەبنەوە فاتیما دەڵێ:هەرچەندە لە ئەوروپا دەژین، بەڵام رووبەرووی ئاستەنگی زۆر بۆتەوە سەرەتا دایك و باوكم بە هیچ شێوەیەك رازی نەبوون بەشداری لەم پێشبڕكیێەدا بكەم و رەتیان كردەوە، بەڵام من بەردەوام دەبم و هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەی خەون و ئارەزووەكانم و زۆر گوێ بە رەخنە نادەم، چونكە ئەگەر هەر خەریكی وەڵامدانەوەی رەخنەكان بین ژیان هەموو دەڕوات بە ئەوەی بتوانین بچووكترین خزمەت بكەین.
فاتیما ئاماژەی بەوە كرد كە تا ئێستا لە هیچ لایەنێك و هیچ كەسێك هاوكاری ماددی نەكراوە بۆ بەشداری كردن لەو پێشبڕكیانە، بەڵكو هەموو خەرجییەكانی لە ئەستۆی خۆیەتی بۆیە ناچارە كار بكات تاكو بتوانێت بەردەوام بێت، هەرچەندە بەشداری كردنەكەشی بە ناوی كوردەوە بووە و هیواخوازە كە لە ئاییندەدا هاوكاری بكرێت و سپۆنسەر بۆ كارەكانی بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەركی سووكتر بێت.