لۆهان لە رۆمانسییەتەوە بۆ لێدان
لەم بارەیەوە چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە لۆهان رایانگەیاند گریگۆری زۆر بە توندی و بە شێوەیەكی دڕندانە لە لۆهانی دابوو و ئاسەوارەكانی لێدانەكەش بە سیمایەوە بە ئاشكرا دیار بوون، لەم بارەیەوە لیندسی رایگەیاند كە پێشتر چەندین جار گریگۆری توندوتیژی دژی بەكارهێناوە و لە جیاتی ئەوەی كاتێكی خۆش بەسەر بەرین و بیر لە پەروەردە كردنی منداڵەكانمان بكەینەوە لە داهاتوودا، ئەمە گۆڕا بۆ توندوتیژی و لێدان و پەیوەندییەكی خێزانی ناسەقامگیر و هەرەشە لێكراو كە ئەستەمە خۆشەویستی بە تەنیا بتوانێت رزگاری بكات.
جگە لەوە وێنەگران چەندین وێنەی ڤیدیۆیی لۆهان و دەستگیرانەكەیان بڵاوكردەوە كە لە ئۆتۆمبێلێكی رەشدا قسەی ناشیرینیان بە ئاشكرا بە یەكتر دەوت، تەنانەت لۆهان مۆبایلی گریگۆریی لە ئۆتۆمبێل فڕێدایە دەرەوە و خۆی لە پەنا پیاوێك شاردەوە بۆ ئەوەی بیپارێزێ لە لێدانی گریگۆری، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بە ئاشكرا و لە شوێنێكی گشتی زۆر بە توندوتیژی مامەڵەی لەگەڵ كرد.
بە گوێرەی چەند هاوڕێیەكی نزیكی لۆهان ئەم رەفتارە چەندین جاری دیكە لە زۆر شوێن دووبارە بۆتەوە و ئەمە یەكەم جار نییە.