جاكلین حەزی لە رۆڵی شەڕانگێزە

جاكلین حەزی لە رۆڵی شەڕانگێزە
زۆر لە ئەستێرە سینەماییەكان لە مێژووی بۆڵیۆد بەوە ناسراون كە هەمیشە رۆڵی كەسانی شەڕانگێز دەبینن، ئەمەش وای لێهاتووە هەندێك لەو ئەكتەرانە جۆرێك لە تێكەڵاوی لە نێوان كەسایەتیی راستەقینەی خۆیان و ئەو رۆلانەی كە دەیانبینن تەنانەت زۆر جار بە ناوی كەسایەتییەكانیان بانگ دەكرێن.
سەرەڕای ئەو تێكەڵاوییەش خانمە ئەكتەری بۆڵیۆد جاكلین فرناندێز رایگەیاند كە زۆر حەز لەو جۆرە رۆڵانە دەكات و لەم بارەیەوە وتی: من تامەزۆری بینینی رۆڵی شەڕانگێزم و زۆریش حەز دەكەم دەرهێنەران رۆڵی كەسێكی شەڕانگێز و خەراپەكارم پێشكەشم بكەن، چونكە دڵنیام بەو رۆڵانە جەماوەر هەمیشە دەمناسنەوە.
جاكلینی تەمەنی 31 ساڵ زیاتر لەم بارەیەوە وتی: تا ئێستا چەندین رۆڵم بینیوە كە زۆریان تا راددەیەكی زۆر هاوشێوەن، بۆیە هەست دەكەم ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كە گۆڕانكارییەك لەو رۆڵانەدا ببینم، شایەنی وتنە جاكلین كە بە رەچەڵەك سریلانكییە ماوەی نۆ ساڵە هاتۆتە نێو بواری نواندن.
Top