کەژان ئەسەدی: هونەر هەڵگری راستییەكانە و گەیاندنی ئەم راستییەش جورئەتی پێویستە

کەژان ئەسەدی:  هونەر هەڵگری راستییەكانە و گەیاندنی ئەم راستییەش جورئەتی پێویستە
كەژان ئەسەدی یەكێكە لەو كچە ئەكتەرانەی رۆژهەڵاتی كوردستان كە ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی كاری نواندنە و تا ئێستا بەشداری لە چەندین كاری هونەری جیاجیادا كردووە، دوایین كاریشی لە هەرێم بەشداریكردنە لە فیلمی (هەنسكی ئاسمان)ـە كە لە دەرهێنانی شەهرام قادر و بەرهەمهێنانی كەرتی تایبەتە، بۆ باسكردنی دوایین كاری و چەند پرسێكی هونەری ئەم دیمانەیەمان لەگەڵیدا سازكرد، ئەویش بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی گوڵانی دایەوە.



* زۆر جار باس لە جورئەت دەكرێ، وەك كچە ئەكتەرێك جورئەت لە نواندندا لای تۆ چی دەگەیەنێت؟
-جورئەت ئەوەیە پەیامێك كە هەڵگری راستییەكانە وەك خۆی بگوازیتەوە، هونەر خۆی لە خۆیدا هەڵگری راستییەكانە، كەواتە بۆ گەیاندنی راستییەكانی هونەر جورئەت پێویستە.
• تۆ خەڵكی رۆژهەڵاتی و لە باشووری كوردستان كاری هونەریت كردووە، چ جیاوازییەك هەیە لە نێوان كاری هونەری لە هەردوولا؟
-رۆژهەڵاتی و باشووری یەك نەتەوەین، بەڵام بە دڵنیاییەوە كەم تا زۆر جیاوازی هەیە لە وردەكارییەكان و جیهان بینی تاكەكان لەم دوو پارچەیە، لە رۆژهەڵات هونەر خاوەن مێژوویەكی كۆن نییە هەر ئەوەش وایكردووە تا ئێستاش كۆمەڵگا بە گشتی روانگەیەكی دیاریكراوی نەبێت بۆ هونەر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جموجۆڵی هونەری باشی تێدا دەبینرێت، بەڵام ئازادییەكی زۆرتر بۆ ئافرەت هەیە لە باشوور ئەمەش وایكردووە زۆر لە كچانی رۆژهەڵات لێرە كاری هونەری ئەنجام بدەن
* بۆچی كە باس لە كچە ئەكتەرەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكرێ باس لە جورئەت و وروژاندن دەكرێ؟
- هیوادارم وا بێت كە باس لە جورئەت دەكرێت لە بارەی كچانی رۆژهەڵات، وروژاندنیش لە پێناو پەیامی هونەر بێت باشە بەپێچەوانەوە وروژاندنی بێ پەیام هیچ سوودێكی نییە.
* هونەرمەندانی باشوور وەكو پێویست توانیویانە سوود لەو ئازادییە وەربگرن كە هەیانە؟
- هیوادارم وەریانگرتبێت، هونەر پێوەندی ڕاستەوخۆی به ئازادییەوە هەیە. بەڵام کاتی پێویسته تا لەم بەشه مێژوویەک دروست بێت جا ئەو کات ئەم مێژووه و ئەم ئازادییەی که هەیە تەواوکەری یەکتر دەبن بۆ بەدی هێنانی پەیامەکانی هونەر.
* سینەما یان شانۆ كامیان لە كەژان نزیكترن؟
-من چالاکی هونەری خۆم به شانۆ دەست پێکردوه و تا ئێستاش بەرده وامم له شانۆ له هەمانکاتتدا له سینەماش ڕۆڵی خۆم دەبینم و مەبەستمه لەم بواره دا سەرکەوتن بەدەست بێنم. کەواته هەردووکیان تەواوکەری یەکترن لای من.
* وەك دەزانین كاری هونەری هونەر عەشق و ئارەزووە، ئایا مەرجە هەموو ئەكتەرێك دەرچووی كۆلێژ یان پەیمانگا بێت بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت لە كارەكە؟
- به دڵنیاییەوه ئەکادیمی بوون له هەر کارێکدا گرینگه بەڵام زۆر جاریش ئەزموون ڕۆڵی خۆی دەبینێت و کاریگەرییەکی زۆری دەبێت. چونکە ئەویش لەسەر ئەساسی ئەزموون پێکهاتووه.
* هەندێك كچە ئەكتەر ئامادەن هەر رۆڵێك ئەنجام بدەن لە پێناو هونەر و سەركەوتنی هونەر، لەم بارەیەوە تۆ چی دەڵێی و تا چەند ئامادەی قوربانی بدەی لە پێناو هونەردا؟
- ئەگەر له پێناو هونەر بێت ئەوه شتێکی سروشتییه، بەڵام ئەگەر بۆ خۆ دەرخستن بێت یان وا بزاندرێت به قبوڵ کردنی هەر ڕۆڵێک ئەوه سەرنجی بینەر یاخود هەر کەسێکی تر رابکێشێت به دڵنیا ییەوه پێچەوانەکەی لێ دەکەوێتەوه و ئەم کەسه له گۆڕەپانی هونەر زوو یاخود درەنگ دوور دەکەوێتەوه.
* چۆن وەسفی رۆڵی خۆت دەكەی لە (هەنسكی ئاسمان) و هەڵبژاردنت بۆ ئەم رۆڵە چۆن بوو؟
- هەنسکی ئاسمان ئەزموونێکی باش بوو هەم بۆ من و هەم بۆ هاوکارانیشم. بە هۆی بۆ بەرفراوانییی چیڕۆک و دەرهێنانی ئەم فیلمه که کاتێکی زۆرمان پێویست بوو بۆ به ئەنجام گەیاندنی پڕۆژەکه و گەیشتن به ئامانج. له هەمانکاتدا بۆ یەکەمجار پێش ئەوەی وێنەگرتن ده ست پێبکات بۆ ماوەی دوو مانگ کار و پڕۆڤەمان لەسەر ڕۆڵەکان کرد .
شەهرام قادر داوای له من کرد که لەم فیلمە بەشدار بم و منیش بەپێی ئەوەی که زانیاریم هه بوو له بارەی فیلمەکانی پێشووی شەهرام پەسه ندم کرد و دڵنیا بووم فیلمەکه سەنگین دەبێت له هەموو بوارێکدا.
ڕوڵی من له م فیلمەدا سەرەکییه و ماندوو بوونێکی زۆرم پێیوه بینیوه ئەوەش دەگەڕێتەوه بۆ دوو هۆکار، یەکەمیان حەساس بوونی شەهرام وەک دەرهێنەر لەسەر ڕۆڵەکان که وای دەکرد زیاتر له جاران هەوڵ بدەم بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی که دەرهێنەر مەبەستیەتی. دووەمیش من بێجگه له ڕۆڵ بینین، لەم پڕۆژه یەدا ئیشی دیزاینی جلوبەرگ و دیزاینی لۆکەیشنیشم پێ سپێردرابوو. هیوادارم توانیبێتم ئەرکی خۆم بەجێ گەیاندبێت، چونکه ئەم فیلمه بۆ من زۆر خۆشەویسته و فیلمێکی مێژووییە، من هەم وەک که ژان و هەمیش وه ک ژنێک خۆم له زۆربەی هەرەزۆری چیڕۆکی فیلمەکەدا دەدۆزیەوه و هەستم به نزیکی له گێڕانەوەی چیڕۆکەکه دەکرد.
Top