هونەرمەندێکی گەورەی هەولێر و کوردستان کۆچی دوایی کرد
یەحیا مەرجان، لە ساڵی 1936 لە هەولێر لە دایکبووە، وەک شێوەکار، شانۆکار، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ چالاکیی هەبووە و دەرچووی بەشی شێوەکاریی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدایە.
مەرجان، ئەندامی دامەزرێنەری چەندین تیپ و ناوەندی هونەری بووە، لەوانە، تیپی دەرسیم، تیپی هونەریی هەولێر و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، هەروەها سەرۆکی دەستی دامەزرێنەری تیپی یەکێتی مامۆستایان بووە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک سەرۆکی هونەر و وێژەی کوردی بووە لە هەولێر.
لە ماوەی پەنجا ساڵدا یەحیا مەرجان گۆرانی جوان دەڵێ لەوانەش گۆرانی (دایه دایەیی شیرینم) كەیەکێکە لە گۆرانییە زیندووەکانی جگە لە دەیان كاری شانۆیی و كاری وێنەكێشان بە دژایی ژیانی خۆی و خانەوادەکەی خزمەتی هونەری كوردییان کردووە بون .