یاسەمین لە نێو جەماوەر ریكلام بۆ فیلمە نوێیەكەی دەكات

یاسەمین لە نێو جەماوەر ریكلام بۆ فیلمە نوێیەكەی دەكات
ئەستێرەی سینەمایی میسری یاسەمین عەبدولعەزیز دەستی بە هەڵمەتێكی بەرفراوان كرد بۆ فیلمە نوێیەكەی (ابوشنب)، بۆ ئەم مەبەستەش خۆی لە چەندین هۆڵی نمایشكردنی سینەمایی ئامادە بوو بۆ ئەوەی رای جەماوەر وەربگرێت و لە هەمان كاتدا ریكلامێكی بۆ بكات لە نێو جەماوەر.
یاسەمین بێ ئەوەی گوێ بە تەمەنی ئامادەبووانی هۆڵەكانی سینەما بكات لە زۆربەیانی دەپرسی سەبارەت بە فیلمەكە و كاردانەوەیان بەرامبەری، لە هەمان كاتدا بە یاوەری محەمەد سەبكی بەرهەمهێنەری فیلمەكە و كوڕەكەی وێنەی سێلفیی لەگەڵ بەشێكی زۆریان گرتووە، ئەمەش كاریگەریی زۆری هەبووە لەسەر سەركەوتنی فیلمەكە لەرووی جەماوەرییەوە.
شایەنی باسە فیلمی (ابو شنب) كە دوایین فیلمی یاسەمین عەبدولعەزیزە و لە دەرهێنانی سامح عەبدولعەزیزە یەكێكە لەو فیلمانەی كە سەركەوتنێكی بەرچاو و بێ وێنەیان بەدەستهێناوە لە رووی جەماوەرییەوە بەتایبەتی لەو بارودۆخەی ئێستای وڵاتی میسر
Top