هەرەشەی كوشتن لە سەنا شێخ دەكرێت

هەرەشەی كوشتن لە سەنا شێخ دەكرێت
چەند ئەندامێكی سەر بە گرووپە ئیسلامییە توندڕۆكانی هیندستان هەرەشەی كوشتنیان لە سەنا ئەمین شێخ كرد دوای دەركەوتنی لە زنجیرە درامای (Krishnadasi)كە ئێستا لە یەكێك لە كەناڵی (الوان)ی هیندی نمایش دەكرێت.
گرووپە ئیسلامییەكان تەنیا بە هەرەش كردن نەوەستان بەڵكو بە كافر و هەڵگەراوە لە ئایینی ئیسلام تۆمەتبار كرا، دوای دەركەوتنی لە زنجیرەكە كە ملوانكەیەكی هندۆسی لە مل كردبوو و خاڵێكی سووری لە نێوچەوانی خۆی كردبوو كە هێمایەكە بۆ شووكردنی كچ بەپێی ئایینی هندۆسی.
سەنا كە لەم زنجیرەیەدا رۆڵی كچێكی هندۆسی دەبینێت ئەم هەرەشەی و تۆمەتبار كردنی بە هەڵگەرانەوە لە ئایین رەت كردەوە و لەسەر پەیجی خۆی لە فەیسبوك لەم بارەیەوە نووسی بووی: ئەكتەر دەتوانێت رۆڵی هەر كەسایەتییەك ببینێت، لە هەمان كاتدا پارێزگاری لە ئایین و بڕوای خۆیشی بكات.
Top