لە پێناو زنجیرەیەك 12 كیلۆی كێشی دابەزاندووە

لە پێناو زنجیرەیەك 12 كیلۆی كێشی دابەزاندووە
وێنەگرانی هونەری چەند وێنەیەكی نوێی خانمە ئەكتەری ناسراوی توركیا تۆبا بۆیۆكستۆنی ناسراو بە (لەمیس)یان بڵاوكردەوە كە زۆر جیاواز لە وێنەكانی پێشووترە ئەویش بە هۆی ئەوەی كێشی لەشی زۆر دابەزیوە كە تا ئێستا بەو شێوەیە نەبینراوە لەو كاتەی هاتۆتە نێو گۆڕەپانی هونەرەوە.
لەبەر ئەوەی بەو شێوەیە (لەمیس) نامۆ بوو بۆ رۆژنامەنووسان بۆیە یەكەم پرسیار كە ئاراستەیان كرد دەربارەی هۆكار و چۆنیەتی دابەزینی كێشی لەشی بووە بەو شێوەیە، لەمیس لە وەڵامدا وتی: بە هۆی پیادەكردنی ریجیمێكی قورس لە ماوەی رابردوودا توانیم 12 كیلۆگرام لە كێشم دابەزێنم، چونكە رۆڵی لە من لە كاری داهاتوومدا ئەوە دەخوازێت.
تۆبا دەربارەی كارە نوێیەكەی رایگەیاند: كاری داهاتووم بریتییە لە زنجیرە درامایەك بە ناوی (رەش و سپی) كە كیفانج تاتلیتۆج رۆڵی پاڵەوان دەبینێت و رۆڵەكەشی بریتییە لە بكوژێك كە دەیەوێ كچێك بخاتە داوی خۆی بۆ ئەوەی بیكوژێت، بەڵام لە كۆتاییدا ئەو دەكەوێتە داوی خۆشەویستی ئەو كچە و بەم شێوەیەش رووداوەكانی زنجیرەكە بەردەوام دەبن.
Top