ملحم حەوت ساڵ نەجوای خۆشویستووە،كەچی هیوای سەرنەكەوتنی بۆ دەخوازێت

ملحم حەوت ساڵ نەجوای خۆشویستووە،كەچی هیوای سەرنەكەوتنی بۆ دەخوازێت
لە وەڵامی هەواڵی شووكردنی بە ملحەم بەرەكات، خانمە هونەرمەندی لوبنانی نەجوا كەرەم رایگەیاند كە ملحم هاوسەر ومنداڵی هەیە و ئەو ناتوانێت پێوەندی هاوسەری لەگەڵدا ببەستێت، ملحم رایگەیاند: لەوانەیە پیاوێكی دیكە هاتبێتە نێو ژیانییەوە بۆیە ئەم قسانە بكات.
ملحم لە بارەی پێوەندیی خۆی و نەجوا كەرەم دەڵێت: دوو گۆرانیم ئامادە كردووە وەك وەڵامێك بۆ هەر شتێك كە لەنێوان من و نەجوادا هەبووە، چونكە پێوەندیی من و نەجوا وەك هەنگوین وابوو، بەڵام دواتر گرفتێك لە نێوانمان روویدا، ئەویش دوای ئەوەی لە بەرنامەی (ئەرەب ئایدڵ) دا دەركەوت، چونكە من حەزم نەدەكرد لەگەڵ راغب عەلامەدا گۆرانیی بڵێت لەبەر ئەوەی میوانی بەرنامە بوو نەك پێشكەشكار، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هیچمان لە نێواندا نەمێنێت، بۆیە ماوەی دوو مانگە نەمبینیوە، تەنانەت ژمارەی مۆبایلەكەشی گۆڕیوە و نازانم بۆ ئەم هەڵسوكەوتەی كرد.
ملحم زیاتر وتی: چۆن نەجوا هیوای ئەوەی خواست من تووشی ئازار بكات،منیش بە هەمان شێوە، هیوادارم سەركەوتوو نەبێت و لە ژیانیدا ئازار بچێژێت، من كاتم نییە بۆ خۆشەویستی و حەز دەكەم هەموو كاتم بۆ هونەرەكەم تەرخان بكەم، چونكە حەوت ساڵ مەی حەریریم خۆشویست و حەوت ساڵ و چوار مانگیش نەجوا كەرەمم خۆشویست و ئامۆژگاری دەكەم كە ژمارەی مۆبایلەكانی بگۆڕێت بۆ ئەوەی من پێی نەزانم.
Top