هۆزان دهروێش: ئەوەی لە كوردستان حیسابی بۆ نـاكرێت هونەرە
* له ماوهی رابردوودا زیاتر خهریكی چی بووی لهلایهنی هونهرییهوه؟
دیمانە: خەلیل بلەیی
-وەك هەموو لایەك دەزانن هونەری من لەچوار چێوەیەك دایە كە خۆم باوەڕم پێیەتی، رەنگە ئەگەر حەز بكەم دەربكەوم دەبێت هەفتەی دوو سێ جار لە تیڤی و رۆژنامەكان دەربكەوم بەڵام من خۆم حەزناكەم ئەوەندە دەربكەوم باوەڕی من وایە دیارە لەو ماوەیەی كەمن بێ دەنگم زۆرجار لە ئاهەنگە نەتەوەییەكان دەعوەت دەكرێم و دەچم، وەكو كاری دیكەش رۆژانە بە پرۆڤەو ئیش و كاری ماڵەوەو جارنا جاریش بە كۆمپیوتەر كاتەكانم دەرباز دەكەم.
* لهو بێدهنگیهی تۆدا ههست به گلهیی و نارهزاییهك دهكرا، دهكرێ بزانین ئهو گلهییه چییه؟
-وەك لەسەرەوە باسم كرد دیارە پێشوو تریش زۆرباسی ئەو ناڕەزاییانەم كردووە كە دەبنە رێگر لەبەردەم هونەرەكەم، بۆیە بڕیارم داوە هەر چیتر باسی گلەیی و گازاندە نەكەم دیارە بەجۆرێكی تر لێكدانەوەی بۆ دەكرێ لەلایەن هەندێك كەسەوە بەڵام دڵنیام بە مروری زەمەن هەموو شتێك ئاشكرا دەبێ و سەركەوتنیش بۆ من دەبێت.
* لهو ماوهیهدا بێگومان چاودێری بارودۆخی هونهرمهندانت كردووه، تێیبنی چیتكردووه ؟
-راستە تارادەیەك چاودێری هونەری ئەمڕۆ دەكەم بەپێی ئەو تواناییەی هەبێت، تێبینی زۆرە بێ سەرو بەریەكی زۆر هەیە لەهونەری ئەمڕۆ زۆر جاری تریش وتومە لە زۆر وڵات حكومەت چاودێری كاری هونەری دەكات بەهەموو شێوەیەك دیارە رێگا بەهەر كەسێك نادرێت ببێت بە هونەرمەند بەڵام لێرە بەپێچەوانەیە هونەر زۆر بێ بایەخ بووە، لەهەموو شتێك ئاسانترە بۆ خۆدەرخستن، بەداخەوە ئەمەش كارەساتە بۆ هونەر.
* جاران دهمانوت هونهرمهندی ئافرهتمان كهمه، ئێستا زۆرن بهڵام ئایا لهو ئاستهن كه ئێوه خهونتان پێوه دهبینی؟
- رەنگە ئەگەر بڵێم زۆرجار شەرم دەكەم بڵێم هونەرمەندم و ئافرەتم چونكە هەرگیز من خەون بەم جۆرە هونەرمەندانەی بەخۆیان دەڵێن هونەرمەند نابینم، ئەوەی ئێستا دەكرێت هەمووی دەچێتە خانەی لاسایی كردنەوە كە رۆژانە لە تیڤیە عەرەبییەكان دەیبینن دیارە خەونەكانی ئێمە هەڵە دەرچوون.
*زۆر له هونهرمهندان گۆرانییه كۆنهكان دووباره دهكهنهوه، ئهم دیاردهیه چۆن دهبینی؟
من بەشتێكی ئاسایی دەبینم رەنگە خۆشم سوودم لە شتە كۆنەكان وەرگرتبێ، بەڵام ئەویش دەبێت حەقی خۆی پێ بدرێت لەهەموو رووییەكەوە.
* بۆچی كەناڵە هونەرییە كوردییەكان سەرەتا زۆر بە گەرم و گوڕی دێنە گۆڕەپانەكەوە، بەڵام دواترجۆرێك لە ساردییان پێوە دەبینرێت، تۆ بڵێی هۆكاری چی بێت؟
بەخوا زۆرجار من خۆشم ئەم پرسیارەم لا دروست دەبێت كەناتوانم وەڵامەكەی وەربگرم زۆرجار وا لەهونەرمەند دەكرێت كە ئەوەندە بڵند دەكرێت لەلایەن كەناڵە هونەریەكانەوە كە هونەر خۆی باوەڕ بەو شتە ناكات زۆر جاریش ئیتر پشت گوێ دەخرێ، من هۆكاری ئەمە دەگێڕمەوە بۆ حكومەت و ئەو حزبانەی كە دیارە سەرەتا لەوانەوە ئەو ڤایرۆسە بڵاوبۆوە سەرەتا ئەوانیش زۆر بە گەرم و گوڕیی بایەخیان بەهونەر نەدەدا جگە لە كاتەكانی كە خۆیان ئیشیان پێی هەبوو بەڵام دوایی پشت گوێی دەخرا، دەكرێت جاربەجار ئەو پرسیارە ئاڕاستەی كەناڵەكانی حكومەت و حزبەكان بكرێت.
* كاری باش دەستخۆشی لێدەكری و كاری خراپیش رەخنەی لێدەگیرێ، تۆ رەخنەت لێگیراوە یان دەستخۆشی؟
دیارە هونەرمەند بە رەخنە زیاتر پێش دەكەوێت بەڵام رەخنەش دوو جۆری هەیە رەخنەی بونیادنەر و بە پێچەوانەش رەخنەی رووخێنەر، زۆرجاریش رەخنەگر دەچنە چوارچێوەی كەسایەتی دیار، من وەك خۆم حەزم كردووە رەخنەكانم لە جێگای خۆی بێت كە لێم دەگیرێت زۆر جار تووشی رەخنە بوومە هەوڵم داوە سوود لە رەخنە بە جێیەكان بگرم و بەپێچەوانەش لە زۆر لایەنەوە دەست خۆشیم لێ كراوە .
* ئایا بناغەیەكتان بۆ بازاڕی هونەری داناوە؟
-زۆرجاریش گوتەمە هونەرمەندی وڵاتان بە هونەرەكەیان دەژین، بەڵام لێرە بە پێچەوانەوە زۆرجار تەنانەت حەقی هونەرمەندیش لەبەر چاوی هونەرمەند لەلایەن هەندێك كۆمپانیا لەكوردستان دەخورێت، كەم لە هونەرمەندان دەتوانن بەهونەرەكەیان بژین، بۆیە نەك هەر بە بازاڕ كردن بەڵكو دەبێت هونەرمەند بۆ ژیانی خۆی هەوڵبدات.
* پێت باشه هونهرمهندان لیژنهیهكیان ههبێت له پهرلهمان بۆ ئهوهی بەرگرییان لێ بكات؟
- بەخوا ئەوەی لە كوردستان حیسابی بۆ ناكرێت هونەرە، ئێمە زۆرجار لەگەڵ دەسترۆیشتووترین كەس دانیشتووین، بۆئەوەی چارەسەرێك بۆ حاڵی هونەرمەند بكەین، بەڵام لەكۆتایی دا وەڵامیان نەداوینەتەوە، وەك من ئاگاداربم پرۆژەیەكی زۆر گەورە دراوەتە پەرلەمان، بەڵام پەرلەمان دانیشتن بۆ شتی زۆر بچووك دەكات تا ئێستاش ناتوانن خەمێك لەهونەرمەندان بخوات جا لێژنە چی پێ دەكرێت.
* ئایا كوتنی گۆرانی به چهندین زمان و زاراوهی جیا بۆ هونهرمهندی كورد چهند گرنگه؟
- من بەشتێكی سەركەوتووی دەزانم ئەگەر هونەرمەند بتوانێت بەهەموو زمانێك گۆرانی بڵێت، بەڵام بۆ ئەوە نەبێ خۆی پێ دەربخات ئێستا من پرۆژەیەكم لەبەر دەستە بەزمانی كوردی و عەرەبی بۆ ئەو شۆڕشەی كە پێی دەڵێن شۆرشی سپی بۆ گەلانی بن دەست ئامادەم كردووە، بڕیارە لەگەڵ كۆمپانیایەكی زۆر گەورەو بەناوبانگ تۆماری بكەم لە ئاستێكی زۆر بەرزدا، من بەزۆربەی زاراوەكان گۆرانیم كوتوە ئەمەش ئەركی هونەرمەندی رەسەنە كەبەزمانەكانی تریش هونەرەكەی دەربخات.
* هۆزان له رهوشی راگهیاندنی كوردی رازییه؟
-وەك تێگەیشتنی من بۆ راگەیاندن لە كوردستان بە میزاج بەڕێوە دەچێت من بەچاوی خۆم شتم بینیوە لەراگەیاندنەكان بۆیە وادەڵێم.
* هۆزان زۆر به جلی كوردی دهردهكهوێ تا چهند حهزت له پۆشینی جلوبهرگی كوردییه؟
-جلی كوردی بە ناسنامەی كورد بوونم دادەنێم و شانازیشی پێوە دەكەم زۆر حەز بەجلی كوردییەوە دەكەم.
* وهك ئافرهتێك خۆ رازاندنهوه و مكیاژ چهند گرنگ دهبینی بۆ ئافرهت؟
-ئەویش هەندێك جار پێویستە بۆ ئافرەت، بەڵام بە شێوەیەكی زانستی و تەنسیق بێت زۆر سادە بێت لەلای من جوانترە.
* كه بووی به دایك بیرت لهوه نهدهكردهوه به یهكجاری واز له هونهر بهێنی ؟
-من دەمێكە بڕیارم داوە كە رۆژێك بەیەك جاری واز لەم دەردە سەرییە بێنم، بەڵام جارێ ئەو رۆژە نەهاتووە.