برێتنی خۆی فێره دروومان ده‌كات
-برێتنی ته‌مه‌ن 29 ساڵ چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تویته‌ر بڵاو كرده‌وه كه تێیدا دیاره خه‌ریكی دروومانه، له‌م باره‌یه‌وه برێتنی گوتی: له‌گه‌ڵ تیمێكی سویدیی تایبه‌ت به جلوبه‌رگ خه‌ریكی خۆ فێركردنی درومانن، چونكه ره‌نگه پێویستم پێی هه‌بێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆر حه‌ز ده‌كه‌م شاره‌زای چۆنییه‌تی دوورینی جلوبه‌رگ بم، چونكه من گرنگییه‌كی زۆر به جلوبه‌رگ و هه‌ڵبژاردنیان ده‌ده‌م به‌تایبه‌تی له گه‌شت و ئاهه‌نگه‌كاندا، شایه‌نی گوتنه ماوه‌یه‌كه برێتنی له گه‌شتێكی هونه‌ریدایه له ئه‌وروپا كه به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی برێتنی داده‌نرێت دوای چاكبوونه‌وه‌ی له گرفته ده‌روونییه‌كانی.