عومه‌ر ئه‌لشه‌ریف به‌ یه‌كجاری واز ده‌هێنێت

عومه‌ر ئه‌لشه‌ریف به‌ یه‌كجاری واز ده‌هێنێت
ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی میسری و جیهانی عومه‌ر ئه‌لشه‌ریف رایگه‌یاند كه‌وا به‌ نیازه‌ له‌ ساڵی 2012 به‌ یه‌كجاری واز له‌ كاری هونه‌ری بهێنێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بارودۆخی ته‌ندروستی ته‌واو نییه‌.
- عومه‌ر ئه‌لشه‌ریف كه‌ ئێستاش زۆر له‌ ده‌رهێنه‌ران خوازیارن له‌ كاره‌كانیاندا به‌شداریی پێ بكه‌ن له‌ باره‌ی وازهێنانی گوتی: ئێستا پیر بووم و ناكرێ له‌ ته‌مه‌نی بچووكی و گه‌وره‌یی و پیریدا رۆڵی پاڵه‌وان ببینم، من ته‌مه‌نم ئێستا له‌ سه‌رووی 80 ساڵییه‌ ئیدی نازانم تاكه‌ی كار بكه‌م و به‌رده‌وام بم، ده‌مه‌وێ له‌مه‌ودا له‌ میسر جێگیر بم و له‌لای تاریقی كوڕم ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ماومه‌ به‌سه‌ر به‌رم و ، له‌و ماوه‌ی كه‌ له‌ میسر دوور بووم و زۆربه‌ی كاته‌كانم له‌ هۆتێله‌كان به‌سه‌ر ده‌برد بۆیه‌ نامه‌وێ چیتر له‌ هۆتێله‌كان ژیان به‌سه‌ر به‌رم به‌ڵكو ده‌مه‌وێ وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی میسری له‌ شوێنێك جێگیر بم، ئه‌لشه‌ریف ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ له‌ دوایین فیلمیدا كه‌ به‌ناوی (المسافر) بوو په‌شیمانه‌ به‌شداری تێدا كردووه‌.
Top