مه‌روا زۆر شه‌رمنه‌

مه‌روا زۆر شه‌رمنه‌
گۆرانیبێژی لوبنانی مه‌روا ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ ئافره‌تێك بێت پشت به‌ وروژاندن ببه‌ستێت له‌ گۆرانی و فیلمه‌كانیدا و ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ بیناسێت ئه‌و راستیيه‌ی به‌ ته‌واوی بۆ روون ده‌بێته‌وه.
مه‌روا ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ژیانی تایبه‌تی خۆی زۆر دووره‌ له‌و كه‌سایه‌تیيانه‌ی كه‌ له‌ فیلمه‌كاندا به‌رجه‌سته‌یان ده‌كات‌ و هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌ ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ نییه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سێكی زۆر شه‌رمنه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌یناسن تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بن كاتێك ده‌بینن زۆر شه‌رمنه، ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ كه‌ به‌ر له‌ چه‌ند ساڵێك له‌ میسر تووشی هات، مه‌روا ده‌ڵێ: هیچ شتێكی هه‌ڵه‌م نه‌كردووه‌ و زۆر كچ تووشی ده‌ستدرێژی كردن ده‌بنه‌وه‌ جا هونه‌رمه‌ند بن یان كه‌سانی ئاسایی، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندان زیاتر تیشكیان ده‌خرێته‌ سه‌ر، چونكه‌ ئافره‌تانی ئاسایی زیاتر دووچاری ده‌ستدرێژی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵك و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باسیان ناكه‌ن.‌‌
Top