ڤاندام خه‌ونی به ناوبانـگه‌وه ده‌بینی
- ڤاندام له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (الحیاه)ی میسری كوتی: من كه‌سێكم بڕوام به خه‌ون هه‌یه بۆیه هه‌ر له منداڵییه‌وه خه‌ونم به‌وه ده‌بینی كه ببم به ئه‌ستێره‌یه‌كی سینه‌مایی و بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م خه‌ونه‌ش زۆر هه‌وڵمدا، كاتێك ده‌مخوێند له هه‌مان كاتدا گوڵم ده‌فرۆشت و له ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا ده‌ستم به مه‌شقی كاراتییه كرد بۆ بونیادنانی له‌شم كه ئه‌و كات زۆر بێهێز بوو، له به‌لژیكا هیچ ئه‌زموونی نواندنم نه‌بوو، به‌ڵام باوكم زۆر هانی ده‌دام، بۆیه منیش به‌دوای خه‌ونه‌كانم كه‌وتم و چووم بۆ ئه‌مه‌ریكا و له‌وێش رۆژنامه‌م ده‌فرۆشت و سه‌رده‌مێكیش بۆدی گارد بووم تا گه‌یشتمه ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا و خه‌ونه‌كانیشم هاتنه دی.