رۆژهه‌ڵات گه‌شبینه به هونه‌ری شێوه‌كاری كوردی
رۆژهه‌ڵات محه‌مه‌د له شاری ته‌ورێزی ئێران له دایكبووه، هه‌ر له مناڵییه‌وه حه‌زی له وێنه كێشیان بووه و خه‌ونی به‌وه بینیوه ببێت به شێوه‌كار و شێوازی ئه‌كادیمی كار بكات، له ساڵی 2006 ئه‌و ئاواته‌ی هاته دی و له به‌شی شێوه‌كاری كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان وه‌رگیرا.
زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ئه‌كادیمیانه كاری خۆیان ده‌كه‌ن
سه‌باره‌ت به رۆڵی زانكۆ و په‌یمانگاكان له پێشخستن و بره‌ودان به توانای قوتابیان رۆژهه‌ڵات پێیوایه كه توانیویانه ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نن و ئه‌ویش یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانه‌وه توانیی زیاتر خۆی بناسێت وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك و به هاوكاری مامۆستا به‌ڕێزه‌كان ستایلێكی تایبه‌ت به خۆی بدۆزێته‌وه و لێره‌وه ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م.
ناتوانین ته‌قلیدی هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌كان بكه‌ینه‌وه
رۆژهه‌ڵات ده‌رباره‌ی كاریگه‌ر بوونی به هونه‌رمه‌نده شێوه‌كاره جیهانییه‌كان ده‌ڵێ: هیچ له هونه‌رمه‌نده ناوداره جیهانییه‌كان كاریگه‌رییان به‌سه‌ر منه‌وه نه‌بووه، چونكه ئێمه ناتوانین ته‌قلیدیان بكه‌ینه‌وه ته‌نیا ده‌توانین سه‌رسام بین به كاره‌كانیان یان چێژێكی هونه‌رییان لێوه‌ربگرین، من زیاتر به مامۆستاكانی خۆم كاریگه‌رم، له هونه‌رمه‌نده ناوداره جیهانییه‌كان من زۆر چێژ له كاره‌كانی رامبرانت وه‌رده‌گرم و زۆریش سه‌رسامم به ستایل و كاره‌كانی مامۆستای هونه‌رمه‌ند قه‌ره‌نی جه‌میل، چونكه كاره‌كانی زۆر جوان و سه‌رنجڕاكێشن.
شێوه‌كارانمان توانیویانه مه‌زلومییه‌تی كورد نیشان بده‌ن
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا مه‌زلومییه‌تی كورد له تابلۆ و كاره‌كانی شێوه‌كارانی كورددا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، رۆژهه‌ڵات ده‌ڵێ: كاری هونه‌رمه‌ندانی كورد مۆركی كوردی پێوه دیاره و توانیویانه مه‌زلومییه‌تی كورد و مافه ره‌واكانی له كاره‌كانیاندا به‌رجه‌سته بكه‌ن و به جیهانی بگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش به ئاشكرا له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هه‌ستم پێكردووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵییه ئێستا تێبینی ئه‌وه ده‌كرێ كه خه‌ڵكیش تا راده‌یه‌ك گرنگی به هونه‌ری شێوه‌كاری ده‌دات و له پێشانگاكاندا ئاماده‌بوونێكی به‌رچاو هه‌یه ئه‌مه‌ش جۆرێك له گه‌شبینی به ئێمه‌ی شێوه‌كار ده‌به‌خشێت.
شێوه‌كاری كورد و ئافره‌ت
ئافره‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بوونی به‌هێزی هه‌یه له هونه‌ری شێوه‌كاریدا، سه‌باره‌ت به گرنگیدانی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری كورد به ئافره‌ت، رۆژهه‌ڵات ده‌ڵێ: زۆربه‌ی شێوه‌كارانی كورد توانیویانه ئافره‌ت وه‌ك سونبولی خه‌بات و فیداكاری و پڕ له هه‌ستی جوانی له كاره‌كانیاندا نیشان بده‌ن، ئافره‌ت زۆر سه‌رنجڕاكێش و پڕ له واتایه، منیش وه‌كو ئافره‌تێكی شێوه‌كار و له تابلۆكانمدا ئافره‌تی كورد و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه، توانیومه له تابلۆكانمدا په‌یامی ئافره‌تی كورد به هه‌موو لایه‌ك بگه‌یه‌نم.
ده‌مه‌وێ پێشانگایه‌كەم جیاواز بێت
رۆژهه‌ڵات كه چه‌ندین تابلۆی جوان و سه‌رنجڕاكێش هه‌یه و تا ئێستا له چه‌ند پێشانگای هاوبه‌ش له‌گه‌ێ هاوپۆله‌كانی به‌شداری كردووه، به‌ڵام پێشانگای تایبه‌تی نه‌بووه، سه‌باره‌ت به‌مه ده‌ڵێ: من ده‌مه‌وێ كارێك بكه‌م نه‌ك له كاری هاوڕێكانم باشتر بێت، به‌ڵام تا راده‌یه‌ك جۆرێك له جیاوازی پێوه دیار بێت و تا ماوه‌یه‌كی زۆریش به زیندوویی بمێنێته‌وه، بۆیه ئێستا له هه‌وڵدام بۆ ئه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی تایبه‌تی له‌م جۆره بكه‌مه‌وه و كاره‌كانی خۆمی تێدا نمایش بكه‌م و به هونه‌ر دۆستانی ئاشنا بكه‌م له هه‌مان كاتدا په‌یامی هونه‌ری خۆم له رێگای ئه‌م پێشانگایه‌وه رابگه‌یه‌نم.