دیمی مۆر داوای جیابوونەوە دەكات

دیمی مۆر داوای جیابوونەوە دەكات
جیاوازی تەمەنی نێوان دیمی مۆر و ئاشتون كاتشەری هاوسەری نزیكەی دە ساڵێك دەبێت، هەرچەندە زۆر كەس پێیانوابوو ئەمانە دووە هاوسەری نموونەیین.بەڵام بەم دواییە پێوەندی نێوان ئەم دوو هاوسەرە ناخۆشیی تێكەوت، بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی خیانەتی ئاشتون كە وایكرد دیمی داوای تەڵاق و جیابوونەوە بكات، بەپێی ماڵپەڕی (گالا) هەرچەندە دیمی هەستی بە سەرشۆڕی و ئیهانە كرد، سەرەتا دەرفەتێكی دایە مێردەكەی بۆ ئەوەی بەخۆدابچێتەوە، بەڵام دواتر بۆی دەركەوتن كە هاوسەرەكەی بەردەوام و سورە لەسەر هەڵەكانی، ئەمەش وایكرد دیمی جارێكی تر داوای تەڵاق بكاتەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە دوو هاوسەرەكە لەم بارەیەوە گوتی: دیمی متمانەیەكی تەواوی بە كاتشر هەبوو، بەڵام كاتشەر ئەو متمانەی لە دەستدا و خیانەتێكی گەورەی لەگەڵ دیمی كرد بۆیە هەست بە دارووخان دەكات ئێستا پارێزەرێكی گرتووە بۆ ئەوەی راوێژی پێبكات بۆ چۆنییەتی بەدەستهێنانی تەڵاقەكەی، گرنگترین بابەت كە مۆر لەگەڵ پاڕیزەرەكەی باسیان كردبێت بریتی بووە لە سەروەت و سامانەكەیان كە لەوانەیە لە دەستی بدات ئەگەر خۆی داوای تەڵاق بكات.
Top