شەزا حەسون: دەستگیرانم خیانەتی لێكردم
شەزا زیاتر گوتی لەو شەوەی كە من یەكەم بووم لە بەرنامەی ئەو شەوە دەستگیرانەكەم ژیانی هاوسەری پێكهێنا لەگەڵ كچێكی دیكە، من دەمزانی خیانەتم لێدەكات، چونكە خوای گەورە بەهرەی ئەوەی پێ بەخشیوم كە بزانم لایەنی بەرامبەرم درۆ یان خیانەتم لێدەكات، لەلایەكی دیكەوە شەزا بە دووری نەزانی كە لەچك بپۆشێت، چونكە بڕوایەكی تەواوی بەوە هەیە كە لەچك زۆر پێویستە بۆ تەواو كردنی ئیمانی مرۆڤ، شەزا لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (زهرە الخلیج)دا گوتی: لە دنیادا هیچ شتێك زەحمەت نییە ئەگەر مرۆڤ بڕوای بەهێز بێت، من خۆم تا رادەیەكی زۆر مرۆڤێكی ئیماندارم، بەڵام دەرفەتم بۆ نەڕەخساوە كە حیجاب بپۆشم، ئامانجی من ئەوەیە هونەرێك پیشكەش بكەم كە تێیدا ریزی خۆم و خزم كەسانم و هەموو جەماوەرەكەم بگرم، زۆرم پێ سەیرە كە هەندێك كەس رێگا بە كەسوكاریان نادەن گۆرانی بڵێن، چونكە گۆرانی گوتن حەرام نییە.