كریستینا شانازی بەتواناكانی خۆیەوە دەكات
لەم بارەیەوە ماڵپەری كۆنتاكت میوزیك كە تایبەتمەندە بە هەواڵی ناوداران رایگەیاند كریستینا كە خاوەنی كوڕێكی تەمەن 2 ساڵە بە ناوی ماكس، بڕوای وایە لە توانایدایە لە یەك كاتدا ئەستێرەیەكی سینەمایی و دایك بێت هەرچەندە ئەم دوو ئەركە پێویستی بە هێزێكی زیاترە، كریستینا، هەروەها دەڵێ: پێموایە هەموو ئافرەتان ئەو هێزەیان هەیە، چونكە ئێمە سەرچاوەی ژیانین بۆ منداڵەكانمان بۆیە ئامادەین هەموو جۆرە قوربانییەك بدەین لە پێناوی ئەوەی دڵیان خۆش بێت.