برای مادۆنا له ژێر پردێكدا ژیان ده‌كات
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "خه‌به‌ر ئۆنلاین"، ئانتۆنی چیكۆنێی ته‌مه‌ن 55 ساڵ به رۆژنامه‌وانێكی میشگانیی وتووه كه ساڵ و نیوێكه بێكار بووه و له باكووری تراوێرس سیتی له ویلایه‌تی میشیگان له ژێر پردێكدا ژیان ده‌باته‌سه‌ر.
ئانتۆنی چیكۆنێ ده‌ڵێت: له‌م ره‌وشه ناله‌باره‌دا بنه‌ماڵه‌كه‌م پشتیان تێ‌كردووم. پێتانوایه چه‌ند ملیۆنجار وڵامی ئه‌و پرسیاره‌م داوه‌ته‌وه كه پێیان وتووم خوشكه‌كه‌ت ملیۆنێره و بۆچی تۆ له سه‌ر شه‌قام ده‌ژییت.
چیكۆنێ هه‌روه‌ها وتیشی زستانی رابردوو تووشی سه‌رمابردوویی بووم.
چیكۆنێ ته‌نیا برای مادۆنا نیه كه به وته‌كانی كێشه بۆ مادۆنا ده‌نێته‌وه. كریستۆفێر چیكۆنێ برایه‌كی دیكه‌ی مادۆنایه كه سه‌رده‌مێك په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه خۆش بووه، به‌ڵام ساڵی 2008 له كتێبی ژیان له‌گه‌ڵ مادۆنای خوشكمدا، ره‌خنه‌ی له‌م گۆرانیبێژه گرتووه.
مادۆنای ته‌مه‌ن 53 ساڵ كه له‌دایكبووی میشیگانه، به‌مدواییانه فیلمی دهبڵڤی. ئه‌ی ده‌رهێناوه كه له به‌شی كێبه‌ركێی فیستیڤاڵی ڤێنیزیا نمایشكرا.