ئەلیسا لە زەماوەندی خۆی چ دەكات؟

ئەلیسا لە زەماوەندی خۆی چ دەكات؟
كچە هونەرمەندی لوبنانی ئەلیسا لە دیمانەیەكیدا لە بەرنامەی (حدیث البلد) رایگەیاند كە ناكۆكی نێوان خۆی و هەیفا وەهبی بەو شێوەیە گەورە نەبوو، بەڵام میدیاكان زیاتر لە پێویست گەورەیان كرد و ئێستاش زۆر رێز لە یەكتر دەگرن و هیچیان لەنێواندا نەماوە، سەبارەت بە نانسی عەجرەمیش گوتی: نانسی كەسێكی زۆر خۆشەویست و نزیكی منە و پەیوەندییەكی زۆر بە تین لە نێوانماندا هەیە و بەردەوام ئاگامان لە یەكترە، ئەلیسا ئەوەشی دركاند كە لە زەماوەندی خۆیدا گۆرانی دەڵێت و مەرجیش نییە هاوسەرەكەم لوبنانی بێت، چونكە من لە ژیان زۆر شت فێربووم و دەبێ بە دیدێكی گشتییەوە لە ژیان بڕوانم و زۆر ئاساییە كەسێكم خۆش بوێت كە لەسەر ئایینی منیش نەبێت.
Top