غادە خەون بە حیجابەوە دەبینێت

غادە خەون بە حیجابەوە دەبینێت
خانمە ئەكتەری میسری غادە عەبدولرازق رایگەیاند كە خەون بەوەوە دەبینێت رۆژێك لە رۆژان حیجاب بپۆشێت، چونكە حیجاب پۆشین نیعمەتێكی خواییە، بەڵام ئێستا بیر لەو مەسەلەیە ناكاتەوە، غادە هەروەها رایگەیاند ئامادە نییە جارێكی تر رۆڵێكی وەك ئەوەی فیلمی(حین میسرە) دووبارە ببینێت لە كارە هونەرییەكانی داهاتوویدا.
غادە لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵی حەیات گوتی:لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا واز لە كاری هونەری دەهێنم، چونكە من دەمەوێ بە ویستی خۆم لە گۆڕەپانی هونەری دوربكەومەوە نەك بە ناچاری دوای ئەوەی هەندێك كار پێشكەش دەكەم كە شوێنی خۆی لە دڵی جەماوەردا كردبێتەوە و بۆ ماوەیەكی دوور باسی بكەن، بەڵام ئێستاش ئامادەم واز لە هونەر بهێنم ئەگەر رۆتانای كچم داوام لێ بكات، چونكە كچەكەم بۆ من هەموو شتێكە لە ژیان.
Top