غادە خەون بە حیجابەوە دەبینێت
غادە لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵی حەیات گوتی:لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا واز لە كاری هونەری دەهێنم، چونكە من دەمەوێ بە ویستی خۆم لە گۆڕەپانی هونەری دوربكەومەوە نەك بە ناچاری دوای ئەوەی هەندێك كار پێشكەش دەكەم كە شوێنی خۆی لە دڵی جەماوەردا كردبێتەوە و بۆ ماوەیەكی دوور باسی بكەن، بەڵام ئێستاش ئامادەم واز لە هونەر بهێنم ئەگەر رۆتانای كچم داوام لێ بكات، چونكە كچەكەم بۆ من هەموو شتێكە لە ژیان.